پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمارو پەرلەمان لەسەرتاسەری تورکیا لەکاتژمێر 5ی ئێوارەوه کۆتاییهاتو جیاکردنەوەو ژماردنی دەنگەکان دەستیپێکرد.
ئاوێنه: بهپێی ئەنجامە بەراییەکانی ههڵبژاردنهكانی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان كاندیدی هاوپەیمانیی جمهور لەپێشەوەیەو کەمال كڵچدارئۆغلو كاندیدی هاوپەیمانیی میلـلەت-یش دەڵێت، "ئێمە پێشەنگین".
بەگوێرەی ئەنجامی بەراییهكان کە 60٪ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان 51.64٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوەو کەماڵ کڵچدارئۆغڵو 42.53٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە. هاوکات سینان ئۆغان، كاندیدی هاوپەیمانیی ئاتا 5.32٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
لهلایهكی دیكهوه، سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسهرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گهلان -ههدهپه- لهتویتێكدا دهڵێت، "سندوقەکانی دەنگدان و بۆردەکانی هەڵبژاردن بەجێمەهێڵن، تا ئەنجامەکان یەکلایی دەبنەوە، بەدڵنیاییەوە ئۆپۆزسیۆن لەپێشەوەیەو لەقۆناغی یەکەمدا کۆتایی دێت.. دەنگەکانتان بپارێزن، هەموو تورکیا سەردەکەوێت."