شازادەی سعودییە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات
  2023-06-09       792       

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرایكرد، شازادەی جێنشینی سعودیە هەڕەشەی لە ئەمریكا كردووە، بەوەی كە گورزێكی گەورەی ئابووری لە ئەمریكا دەدات، ئەمەش لە كاتێكدایە، كە ناكۆكی لەسەر هەرناردەی نەوت دروستبووە.

ئاوێنه‌: سەبارەت بە كێشەو ململانێكانی نێوان سعودیەو ئەمریكاو هەڕەشەكانی (موحەمەدی كوڕی سەلـمان) شازادەی جێنشینی سعودیە، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێكیدا زانیاری نوێی بڵاوكردەوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی بڕیارەكەی سعودیە بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەكاتی بەرزبوونەوەی نرخی وزەو نزیكبوونەوەی هەڵبژاردن لە ئەمریكا، (جۆ بایدن) سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنیدابوو، كە ساڵی ڕابردوو سزا بەسەر سعودیە بسەپێنێت، لەبەرامبەردا (موحەمەدی كوڕی سەلـمان) لە ڕێگەی ئابوورییەوە هەڕەشەی پچڕاندنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی كرد.

ڕوونیشیكردەوە، حكومەتی سعودیە لەڕێگەی لێدوانی دیبلۆماسییەوە بە ڕێزەوە بەرگری لە كارەكانی كردووە، بەڵام بە شێوەیەكی تایبەت شازادەی جێنشین هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییە دەیان ساڵەكەی نێوان ئەمریكاو سعودیە دەكات.

بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامە نهێنییەی كە ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست دەستی كەوتووە، شازادەی جێنشینی سعودیە لە هەڕەشەكەیدا ڕایگەیاندووە كە چیتر مامەڵە لەگەڵ ئیدارەی ئەمریكا ناكات، بەڵێنیشی داوە سزای گەورەی ئابووری واشنتۆن بدات.

ئەمە لە كاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی پێشوودا (ئەنتۆنی بلیكن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی سعودییەی كرد، (موحەمەدی كوڕی سەلـمان) شازادەی جێنشینی سعودیە بە گەرمی پێشوازی لێ كردو لەگەڵیدا كۆبوویەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×