خامنەیی: رۆژئاوا ناتوانێت رێگری لە ئێران بکات بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی
  2023-06-11       544       


رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ڕۆژئاوا ئەگەر بیەوێت، ناتوانێت ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بکات لەلایەن تارانەوە.

ئاوێنه‌: ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، "تاران دەبێت لە چوارچێوەی پارێزبەندییەکان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی درێژە بە کارەکانی بدات، گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕۆژئاوا شتێکی باشە بەڵام دەبێت ڕێز لە کەرتی ئەتۆمی ئێران بگیرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ شتێکی خراپ نییە لە ڕێککەوتنەکەدا لەگەڵ ڕۆژئاوا، بەڵام نابێت دەست لە ژێرخانی چالاکییە ئەتۆمییەکانمان بدرێت".

رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کردەوە کە ڕۆژئاوا ئەگەر بیەوێت، ناتوانێت ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بکات لەلایەن تارانەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×