یەختێك بە 80 كۆچبەرەوە لە دەریای ئیجە رزگاركران
  2023-06-16       470       


دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت، یەختێك كە 80 كۆچبەری هەڵگرتبوو كە بەشێكیان كوردانی رۆژئاوای كوردستان بوون لە دەریای ئیجە لە دوورگەی كریتی سنووری یۆنان لەكاركەوت و لەلایەن تیمەكانەوە سەرجەم كۆچبەرەكان رزگاركران.

ئاوێنه‌: لەو بارەیەوە شێخ حسێن نوێنەری دەزگای لوتكە رایگەیاند، “دوای بەڕێكەوتنی یەختێك لە توركیاوە بەرەو ئیتاڵیا لە باشووری دورگەی كریت گرفت بۆ یەختەكە دروستبووە و و لەكاركەوتووە و كۆچبەرەكان داوای یارمەتیان كردووە و پۆلیسی دەریاوانی یۆنانی چوون بە هانایانەوە”.

راشیگەیاند، سەرجەم كۆچبەرەكان كە ژمارەیان 80 كۆچبەرە بە سەلامەتی رزگاركراون كە لە 51 پیاو 17 ژن 12 منداڵ بوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×