دوای 7 ساڵ دابڕانو پچڕانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاران لەساڵی 2016وه، وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە تارانو لەلایەن هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازی لێکرا.
ئاوێنه: ئهمڕۆ شەممە، شازادە فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە گەیشتە تارانو لەلایەن حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیانی هاوتا ئێرانییەکەیەوە پێشوازیی لێکرا.
بەگوێرەی میدیای سعودیە، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران کۆدەبێتەوەو چاوهڕوانیش دهكرێت باڵوێزخانهی وڵاتهكهی لهتاران بكاتهوه.
ئەم سەردانە لەکاتێکدایە کە مانگی ئاداری ئەمساڵ، بەنێوەندگیریی چین، سعودیەو ئێران دوای حەوت ساڵ لەدابڕانو پچڕان، پەیوەندییەکانیان ئاساییکردنەوە.
دوای ئهوهی ساڵی 2016 سعودیە پیاوی ئایینی شیعە مەزهەب شێخ نمر ئەلنمری لەسێدارەدا، بهو هۆیهوه خۆپیشاندان دژی ریاز لەشارهكانی تارانو مەشهەد ئهنجامدراو هێرشكرایه سەر باڵیۆزخانەو کۆنسوڵخانەکانی سعودیه، ئهوهش پچڕانی پهیوهندییهكانی ههردو وڵاتی بۆ ماوهی 7 ساڵ لێكهوتهوه.