ئەمریكا: دەبێت ئێران دەستبەجێ كەشتییەكەی كەنداو ئازاد بكات
  2019-07-18       774       
بەلەمێكی هێزی دەریایی سوپای پاسداران لەكەنداو

وتەبێژێك بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، دەبێت ئێران دەستبەجێ ئەو كەشتییەو كارمەندەكانی ئازادبكات كە لەكەنداو دەستی بەسەردا گرتوە.

ئاوێنە: وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕێی ئیمەیلەوە بە رۆیتەرزی وتوە كە وڵاتەكەی ئیدانەی رەفتارەكانی هێزی دەریایی سەربە سوپای پاسداران دەكات كە هەڵدەستن بە تەنگپێهەڵچنینی ئەو كەشتیانەی بە گەروی هورمز و دەوروبەریدا تێدەپەڕن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ ئێران رایگەیاند، دەستیان بەسەر كەشتییەكی نەوتهەڵگردا لەكەنداو گرتوە كە نەوتی قاچاغی پێبوە.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وتوشیەتی"دەبێت ئێران واز لەو چالاكییە نایاساییانە بهێنێت و دەستبەجێ كەشتییەكەو كارمەندەكانی ئازاد بكات."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×