له‌ ئێران 17 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئەمریکا دەستگیركران
  2019-07-22       566       

بەپێی هەواڵی میدیاكان 17 سیخوڕی ئەمریكا لەئێران دەستگیركراون، كە بەشێكیان سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە.

بەپێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی دژە سیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، لەم ڕۆژانەدا ژمارەیەك سیخوڕی سەر بە دەزگای هەواڵگری ئەمریكا لە ئێران دەستبەسەر كراون.

ئەو بەرپرسە راشیگەیاند "سەرجەم ئەو كەسانەی بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیركراون لە لایەن ‌وئاژانسی ناوەندی زانیاری ئەمریكی (سی ئای ئەی)ەوە مەشقیان پێكراوە  و ژمارەیەكیان بەهۆی ئەنجامدانی كاری تێكدەریەوە لەسێدارەدەدرێن".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×