ڕۆمانی "دایە" ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی "دایە یادە" کەوتە بەردیدی خوێنەران
  2023-07-09       1167       

ڕۆمانی دایە لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی ژنۆلۆژییە و لە نووسینی ڕووناک مورادە، ئەم ڕۆمانە ڕۆزا حەمەساڵح لە عەرەبییەوە کردوویەتی بەکوردی

ڕۆمانەکە لە 526 لاپەڕەی قەبارە 14*20سم پێکهاتووە و باس لە خەبات و تێکۆشانی ژنێک دەکات بەناوی هەڤاڵ یادە.

نووسەری ئەم پەرتووکە ژنێکی کوردی ڕۆژئاوایە بە ناوی “ڕووناک موراد”، کە تێیدا زۆر بە ڕاشکاوی باس لە ژیانی پڕ لە تراژیدیای ژنێکی شۆرشگێڕی یاخی خۆنەویستی شاری سلێمانی دەکات، بە ناوی درەخشان میرزا ئیبراهیم ناسراو بە هەڤاڵ یادە.

وەرگێڕ دەڵێت: ناوەڕۆکی ئەم پەرتووکە ئاڕاستەم دەکات بەوەی پێش هەموو کەس پەرتووکەکە پێشکەشی دایە درەخشان بکەم و لەوێوە پێشکەشی هەموو ئەو دایک و ژنانە بکەم، کە لەپێناو ئازادی گەلی کوردستان و مرۆڤایەتیدا لە دژی فاشیزم و داگیرکاری و ستەمکاری رێگەی دژواریان گرتۆتەبەر و بە هەموو توانایانەوە خەبات دەکەن لە پێناو ژیانێکی ئازادانە و پڕ کەرامەت.

شایەنی باسە بەشی کۆتایی ڕۆمانەکە بریتییە لە چەپکێک وێنەی تایبەت بە ژیانی هەڤاڵ یادە.

ڕۆمانی ڕۆمانی دایە (ڕێگە درێژەکەی ڕەنج و تێکۆشانی دایە یادە) لەسەرجەم کتێبخانەکان بەردەستە

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×