بنکەی ئاسمانی شا خالید لە باشووری سعوودیە لەلایەن حوسییەکانەوە کرایە ئامانج
  2019-07-23       989       

یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکان، رایگەیاند کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی شا خالید باشووری سعوودیە.

ئاوێنه‌: لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک یەحیا سەریع بڵاویکردووەتەوە کە ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردووەتە سەر ناوچەی خەمیس مشێت باشووری سعوودیە و لە میانیدا، بنکەی ئاسمانی شا خالید کراوەتە ئامانج.

هاوکات یەحیا سەریع، وتەبێژی حووسییەکان،  ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ١٢ کاتژمێری رابردوودا، فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی بە رابەڕایەتی سعوودیە ٢٣ ھێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک پێگەی حووسییەکان لە یەمەن.

هەروەها یەحیا سەریع راشیگەیاندووە کە لە وەڵامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبیدا، بنکەی ئاسمانی شا خالید-یان لە باشووری رۆژئاوای سعوودیە کردووەتە ئامانج.

شایەنی باسە ناوبراو ئاشکرایکردووە کە ھێرشەکە بەوردی ئامانجەکەی پێکاوە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×