2019-07-29   495     
لە راگەیەندراوێکدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا کاندیدێکی بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی دیاریکرد کە دوێنێ دان كۆتس دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە ١٥ـی ئابی داهاتوودا راگەیاند.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند ''داواكاری گشتیی پێشوو و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان، جۆن راتكلیف ده‌كاته به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی''.
تره‌مپ له تویتێكدا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی، دان كۆتس له ١٥ی ئاب ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وه، سوپاسی ناوبراویشی كرد بۆ خزمه‌ته‌كانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه له‌م نزیكانه‌دا ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا ده‌كات كه له بری ئه‌و ئه‌ركه‌كان به وه‌كاله‌ت راده‌په‌ڕێنێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایشیگه‌یاند ''داواكاری گشتیی پێشوو و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان، جۆن راتكلیف ده‌كاته به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی''.
راتكلیف بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته پێویستی به ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی ئه‌نجوومه‌نی پیرانه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری نیشتمانی كه له به‌شی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكایه به تایبه‌ت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٠١٦ له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی رووسیا بۆ ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له رێگای هێرشی سایبه‌ره‌وه؛ لێدوانی گرنگی دابوو.
نزیكه‌ی دوو ساڵ كۆتس به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و دامه‌زراوه‌یه بوو و له ده‌سپێكی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانه‌كانی رووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مریكا ئه‌و كه‌سه بوو كه رایگه‌یاند ناوه‌ندی هه‌وڵی ده‌ستوه‌ردانه‌كه له مۆسكۆوه بووه.