شه‌هرامی نازری ئه‌لبومی "شاعیری ونبو"ی بڵاوكرده‌وه‌
  2023-08-27       1108       


ئه‌لبومی "شاعیری ونبو/ شاعر گمشده‌" به‌ده‌نگی گۆرانیبێژی ناوداری کورد "شه‌هرام نازری"‌و له‌ئاوازی "ئەره‌‌شک ڕه‌فیعی"و تێكستی "م . ئازاد" بڵاو‌کرایەوە.

ئه‌لبومه‌كه‌ له‌لایه‌ن "ئه‌به‌ر ستۆدیۆ" تۆمار كراوه، تێكستی ئه‌لبومه‌كه‌ کۆمەڵە شیعرێکی مه‌حمود موشرف ئازاد تێهرانی (م. ئازاد)ن‌و  شه‌هرام نازری کردونی بەگۆرانی‌و "ئەره‌شک ڕه‌فیعی"ش ئاوازی بۆ داناوه‌.

هه‌ریه‌ك له‌میوزیكسانان، سه‌عید هیمه‌تیان، نه‌ی، فه‌رزاد جه‌عفه‌ری، زه‌رب، ئه‌مین عه‌تایی، مه‌حمود عه‌ربانی، دانیاڵ جورابچی، داریوش حیجازی، ئاناهیتا ئیتحاد، ڤیۆلۆن، دانیاڵ جورابچی، ئیلهام عادڵی، ڤیۆلا، چه‌لۆ: کوروش که‌شاوه‌رز، غه‌زاله شیرازی‌و فلوت: په‌رته‌و فه‌تاحی، به‌شداریان تێدا كردووه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×