نرخی دۆلار بەشیوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرزبووەوە
  2023-10-06       824       

دوای بڕیارەکەی بانکی فیدراڵی ئەمریکا ، ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەشیوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرزبووەوە بەشێوەیەک 100 دۆلار 160 هەزار دیناری تێپەڕاند،

ئاوێنە: ئێوارەی ئەمڕۆ بانکی ناوەندی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، بەپێی ئەو خشتەیەی لە نێوان بانکی ناوەندی و بانکی فیدڕاڵێ ئەمریکا هەیە، دۆلاری نەختینە بەردەوامە لە هاتن و ئەو پرۆسەیە نە ڕاگیراوە و نە کەمیکردووە،

بانکی ناوەندی ئاماژەی بوەشدا، ئەو دەنگۆیانە دورن لە ڕاستییەوە کە باس لە نەهاتنی دۆلار دەکات لە ئەمریکاوە،

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی کەمکردنەوەی دۆلار لە لایەن بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا بۆ عێراق، نرخی دۆلار بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو بەرز بووەوە بەجۆرێک 100 دۆلار 160 هەزاری تێپەڕاند،

بەڵام لە ئێستادا و دوای بڵاوکراوەکەی بانکی ناوندی نرخی دۆلار دابەزی و بەشێوەیەک 100 دۆلار بە 158 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×