بێرنارد هێنری لیڤی ئەمجارە لە ئیسرائیلەوە دەرکەوتەوە
  2023-10-10       861       

پرۆفیسۆرە فەڕەنسییەکە لە ئیسرائیلەوە دەرکەوت، ئەویش دوای ئەو هێرشەی کە بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامی دا.

ئاوێنە: بێرنارد هێنری لیڤی، پرۆفیسۆری فەڕەنسی کە بەردەوام لەو ناوچەکانی جەنگ و ناسەقامگیریی دەبینرێت، وێنەیەکی خۆی لە شاری سدیرۆتی ئیسرائیلی بڵاوکردەوە، سدیرۆت بووەتە یەکێك لەو ناوچانەی لەلایەن حەماس و گروپە فەڵەستینییەکانەوە دەکرێنە ئامانج.

لیڤی ئەمڕۆ سێشەممە، وێنەکەی لە ستۆری هەژمارەکەی لە فەیسبووك بڵاوکردەوە لەگەڵ ژمارەیەك ئیسرائیلیدا دەردەکەوێت و لەسەر تەرمێك دەگرین، بەڵام ئاماژەی بە مێژووی وێنەکە نەداوە.

بێرنارد لیڤی ڕووخسارێکی ناسراوە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، ئەویش دوای ئەوەی لە کاتی ڕیفراندۆمەکەی 2017دا بەردەوام لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستاندا دەردەکەوت و پشتیوانی لە ئەنجامدانی دەکرد.

بەڵام دوای تێکچوونی دۆخەکە، بێرنارد لیڤی هەرێمی کوردستانی بەجێهێشت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×