ئیسرائیل: فەرماندەیەکی باڵامان کوژراوە
  2023-10-10       500       

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئەفسەرێکی پلەبەرزیان لە جەنگ لەگەڵ هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە باکوری ئیسرائیل کوژراوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە، عەلیم عەبدوڵڵا فەرماندەی باڵای لیوای 300، رۆژی دووشەممە لە سنوری ئیسرائیل–لوبنان لە جەنگ لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان کوژراوە.

دوا بە دوای هێرشی حەماس بۆ سەر چەند شار و شارۆچکەیەکی ئیسرائیل، هەر لە یەکەم ساتەکاندا حیزبوڵڵای لوبنان پشتیوانی خۆی بۆ حەماس دەربڕی و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک و تەنانەت کردنەوەی بەرەیەکیتری جەنگ لە دژی ئیسرائیل.

هاوکات رۆژی دووشەممە ئیسرائیل رایگەیاند کە ئەو بەشانەی لە دیواری سنوری غەزە، کە بەهۆی هێرشەکانەوە زیانیان بەرکەوتووە بۆ بەرگرتن بە دزە کردنی هێزەکانی حەماس، مینڕێژ کراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×