نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2023-10-13       751       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی، بەشێوەیەك كە یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە سەرو 86 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا.

ئاوێنە: بەپێی داتاكانی بازاڕەكانی نەوتی جیهان، لە ئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلارو 71 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 83 دۆلارو 78 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێ.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەدوای ئەوە دێت كە ئەمریكا بەرنامەی سزاكانی وڵاتەكەی دژی هەناردەی خاوی روسیا توندتركردەوە كە ئەوەش نیگەرانی كەمبونەوەی خستنەڕوی وزەی لە بازاڕەكانی جیهاندا دروستكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×