ئێران، حەشدی شەعبی ئامادە دەکات بۆ جەنگی دژ بەئیسرائیل
  2023-10-14       1445       

ئا: ئاوێنە

 

بەرپرسانی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ چەند سەرکردەو گروپێکی چەکداری سەر بەحەشدی شەعبی کۆدەبنەوە بەمەبەستی ئامادەکاریی کردن بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی دژ بەئیسرائیل.

 

بەپێی راپۆرتێکی تایبەت بە"رادیو فەردا"، هەرچەندە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، لەوتارێکدا بۆ هێزە چەکدارەکان، ڕەتیکردەوە کێران دەستی لەهێرشی بەرفراوانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیلدا لە٧ی ئەکتۆبەردا هەبووبێت‌و هاوکات کاربەدەستانی ئەمریکیش دەڵێن "تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک لەئارادانییە کە ئێران ڕاستەوخۆ دەستی لەهێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیلدا هەبێت"، بەڵام چەند سەرچوەیەکی هەواڵ بە"ڕادیۆ فەردا"یان راگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی لەئەگەری درێژەکێشانی شەڕی نێوان ئیسرائیل‌و حەماس هەوڵدەدات هێزە بەوەکالەتەکانی لەعێراق‌و لوبنان تێوەگلێنێت‌وو ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی بەرفراوانبوونی شەڕو گرژییەکان.

ئەم هەواڵانە لەکاتێکدایە کە حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ئێوارەی ١٢ی ئەکتۆبەر کاتێک گەیشتە بەیروت رایگەیاند "ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە بەردەوام بن، ئەگەری کردنەوەی بەرەیەکی نوێی جەنگ لەئارادایە".

دوو سەرچاوەی ئاگاداری نزیک لەو گروپە عێراقییانەی پشتیوانی لەکۆماری ئیسلامی دەکەن بەڕادیۆ فەردایان اگەیاندوە، ڕۆژی ٨ی ئەکتۆبەر، ڕۆژێک دوای هێرشە بەرفراوانەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، بەئامادەبوونی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوەیەک بەئامادەبڤوونی بەرپرسانی ئێرانی‌و چەند سەرکردەیەکی ئەو گروپە عێراقیانەی لەلایەن تارانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لەبەغدا بەڕێوەچووە.

به پێی ئه م دوو سەرچاوەیه، باڵوێزی ئێران لەعێراق، محەمەد کازم ئەلسادق‌و ، جێگری فەرمانده ی هێزی قودسی سوپای پاسداران محەمەد رەزا فەلاحزادەو هەروەها چەند فەرماندەیەکی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران لەعێراق ئاماده بوون. لەلایەنی عێراقییەوە، نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق‌و فەرماندەی ژمارەیەک گروپی حەشدی شەعبی کە تاران پاڵپشتییان دەکات، لەوانە گروپی کەتائیبی حیزبوڵڵا، ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست رادیۆ فەردا کەوتووە، لەم دیدارەدا بەرپرسانی ئێرانی داوایان کردووە کە بەپلەی یەکەم پڕوپاگەندەی میدیایی لەعێراق دژ بەئیسرائیل‌و بۆ پشتیوانی لەحەماس چڕتر بکرێتەوە؛ هەروەها لەقۆناغی دووەمدا ناوەند دروست بکرێت بۆ تۆمارکردنی ناوی خۆبەخش بەمەبەستی شەڕی دژ بەئیسرائیل.

لەم دیدارەدا بەرپرسانی ئێرانی داوایان کردووە گروپە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی عێراق لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بن، بەڵام جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە وریا بن "تا کاتی فەرمان کردن" هیچ هەنگاوێک نەنێن.

هه ڕوه ها داوا لەبەرپرسانی حەشدی شەعبی کراوه، ئەو موشەکە مەودا مامناوەندیانەی که لەژمارەیەک شاردا هه ڵگیراون بخەنه ئامادەباشییەوەو هەروەها بەنهێنی شاڕێی پارێزگای ئەنبار کە بەرەو سنوری سوریا دەچێت بۆ ئەگەری هەر جۆرە جموجۆڵێک ئامادە بکەن.

حسێن حەمیداوی، ئەمینداری گشتی کەتائیبی حزبوڵای عێراق، هەڕەشەی لەئەمریکا کردوەو رایگەیاندووە "ئەگەر دەستوەردان لەشەڕی غەزەدا بکات، بنکەکانی خۆی لەعێراق دەکاتە ئامانج".

حەمیداوی لە بەیاننامەکەیدا پیرۆزبایی هێرشە بەرفراوانەکەی بۆ سەر ئیسرائیل لەحەماس کرد؛ هێرشێک کە زیاتر لەهەزارو ٣٠٠ ئیسرائیلی تیا کوژران‌و دەیان کەسیش بەبارمتە گیران.

هاوکات حیزبوڵڵای لوبنان کە گروپێکی دیکەی پشتیوانیی کۆماری ئیسلامییە، هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر ئەمریکا ڕاستەوخۆ دەستوەردان لەشەڕی نێوان ئیسرائیل‌و حەماس بکات، هێرش دەکاتە سەر پێگەکانی ئەمریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم هەڕەشەیە دوای ئەوە هات کە ئەمریکا رایگەیاند کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس جیراڵد فۆرد بەپێنج هەزار سەربازو سەکۆیەکی فڕۆکەی جەنگییەوە بنێرێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەڕەشەیەک، لەنێویاندا ڕێگریکردن لەگەیشتنی چەک بۆ بزوتنەوەی حەماس.

لە لایەکی دیکەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرکردەکانی جولەکەکان لەواشنتۆن لە٢٠ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند، جێگیرکردنی کەشتی و فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نزیک ئیسرائیل دەبێ وەک پەیامێک بۆ ئێران سەیر بکرێت کە "وریا بێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×