نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە
  2023-10-14       691       

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوەو نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەرو 90 دۆلار.

ئاوێنە: دوێنێ هەینی لەكاتی داخستنی بۆرسەكانی نەوتدا، نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوەو یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات یەك بەرمیل نەوتی تەكساس بە 87 دۆلارو 69 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

بەپێی ئاژانسە جیهانییەكان شەڕی ئیسرائیل و حەماس هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوتە، بەوپێیەی بازرگانانی نەوت نیگەرانی ئەوەیان هەیە كە شەڕەكە بۆ وڵاتانی دیكەی ناوچەكە بگوازرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×