لەئەنجامی تەقینەوەیەك لەناحیەیەكی سەربە قامیشلۆ سێ منداڵ كوژران
  2019-08-07       479       

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەئەنجامی تەقینەوەیەكی گەورە لەناحیەی "تربەسپی" سەربە كانتۆنی قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان سێ منداڵ كوژران.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هاوار نیوز، نزیك سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەبەردەم نوسینگەی پۆستە لە ناوەڕاستی ناحیەی "تربەسپی" تەقیوەتەتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەئەنجامی تەقینەوەكە سێ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×