رێباز حەملان: لیستی موچەی مانگی هەشت ئامادەیە
  2023-10-21       894       

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتو 700 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان و لیستی موچە ئامادەیە بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت.

ئاوێنە: رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، حکومەتی عێراق لە دوای 20ی مانگ موچە دابەشدەکات، چاوەڕوان دەکەن ناوەڕاستی ھەفتەی داھاتو بڕی 700 ملیار دیناری تر بۆ ھەرێم بنێرێت، بۆ دابەشکردمی موچەش وەزارەتی دارایی لیستی موچەی ئامادەیە و دوای گەیشتنی پارەکە موچە دابەش دەکەن.

سەبارەت بە موچەی ئەو مانگانەی كە نەدراون، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ دابینکردنی موچەی مانگەکانی تر بە قەرز یاخود ھەوڵبدرێت ھەمواری بەشێک لە بڕگەکانی بودجە بۆ ساڵی 2024 بکرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×