موچەی ئەم خانەنشین و فەرمانبەرانە لە عێراق زیادكرا
  2023-10-24       819       

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە زیادكردنی 100 هەزار دینار بۆ ئەو خانەنشینانەی كە موچەكانیان یەك ملیۆن دینار یان كەمترە لەگەڵ پێدانی دەرماڵەیەك بەو فەرمانبەرانەی كە پلەكانیان نزمە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبونەوەی خۆیدا بڕیاریدا بڕی 100 هەزار دینار بۆ موچەی ئەو خانەنشینانە زیاد بكات كە موچەی مانگانەیان یەك ملیۆن دینار یان كەمترە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەر لە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە دەرماڵەیەك بەڕێژەی لەسەدا 50 بدرێتە ئەو فەرمانبەرانەی پلە 8 و 9 و 10 كە جگە لە دەرماڵەی بڕوانامەو پیشە، هیچ دەرماڵەیەكی دیكەیان نییە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×