تەندروستی غەززە: ژمارەی کوژراوان له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌
  2023-11-12       234       


به‌پێی‌ نوێترین ئاماری‌ وەزارەتی تەندروستی له‌كه‌رتی غه‌ززه‌، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌، ژماره‌ی كوژراوان بۆ 11 هه‌زارو 180 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌ كه‌ چوار هه‌زارو 609 كه‌سیان منداڵ، سێ هه‌زارو 100 كه‌سیشیان ژنن.

ئاوێنه‌: وەزارەتی تەندروستی له‌كه‌رتی غه‌ززه‌ رایگەیاند، بەھۆی ھێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیلەوە تائێستا 11 ھەزارو 180 کەس کوژراون کە چوار ھەزارو 609یان منداڵن و سێ ھەزارو 100 کوژارویش ژنن، ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە 28 ھەزارو 200 کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەناو کەرتی تەندروستیش تائێستا 22 نەخۆشخانەو 49 بنکەی تەندروستی بەھۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە وێران بوون و لە خزمەتکردن وەستاون. هه‌روه‌ها 70 مزگه‌وت و سێ كه‌نیسه‌ به‌ته‌واوی خاپور بون، 153 مزگه‌وتیش زیانیان به‌ركه‌وتوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×