تێچووى هێرشى ڕۆژانەى ئیسرائیل بۆ سەر غەزە ئاشکر کرا
  2023-11-13       497       

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی ئاژانسێکى هەواڵى ئەمریکى، بۆ هەر ڕۆژێكی شەڕ لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس، پارەیەكی زۆر لەسەر حكوومەتی ئیسرائیل دەكەوێت، کە ٢٦٠ ملیۆن دۆلارى ڕۆژانە دەخەمڵێندرێت.

ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریكی بڵاوی كردووەتەوە: شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەكدارانی بزووتنەوەی حەماس، لە ڕووی داراییەوە زیانێكی گەوەری بە كەرتی ئابووری ئیسرائیل گەیاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەكە، ئیسرائیل بۆ هەر ڕۆژێكی شەڕ لەگەڵ حەماس، بڕی ٢٦٠ میلۆن دۆلار زیانى بەردەکەوێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە: بەپێی وتەی شارەزایانی ئابووری ناوچەكە، سەرەتا پێشبینی ئەو بڕە پارە زۆرە نەكراوە، كە ڕۆژانە لەسەر ئیسرائیل دەكەوێت، بۆیە لە مانگی تشرینی یەكەم بانكی ناوەندی ئیسرائیل بە بڕی ٨.٢ ملیار دۆلاریان لە نەختینەی بیاینی فرۆشتووە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی ڕابردوو چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە سەدان كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×