ڕۆمانی "بەڕێگاوە" لەوڵاتی سوید چاپ‌و بڵاوکرایەوە
  2023-11-14       1074       

ڕۆمانى بەڕێگاوە  لە نووسینی (دڵشاد کاوانی) یە، ڕێکەوتى 13\11\2023 لە وڵاتى سوید و ئەسکەندەنافیا چاپ و بڵاوکرایەوە.

ڕۆمانی بە ڕێگاوە ڕۆمانێکى کوردی سادیستی ماسۆزشییە، بە شێوە و تەکنیکی جیاواز نووسراوەتەوە. ڕۆمانى بەڕێگاوە لە دوو بەشى سەرەکى بەناوى پەتاى دەنگ و چێژى خوێن و هەژدە بەشى بچووک پێکهاتووە، کە باس لە ماڵباتێکى میران دەکات لەسەر هێز و دەسەڵاتى میرایەتى دەکەونە نێو کێشە و شەڕ و ئاشوب. هەروەها کوشتن و بڕین پێکهاتەى سەرەکى ڕۆمانەکەیە و چەندین ڕووداوى گرنگ لە چوارچێوەى ڕووداوە سەرەیەکی ڕوودەدەن. لە ڕۆمانى بەڕێگاوە زمان باڵایە و گرنگییەکى زۆر بە فەنتازیا و خەیاڵ دراوە.

دڵشاد کاوانى ڕایگەیاند ڕۆمانى بەڕێگاوە لە ساڵی ٢٠٢٠ لە چاپخانەی جەنگەڵ لە تاران، هەر لەگەڵ چاپى یەکەمی لە ڕاگەیاندنەکانى ناوخۆیى و جیهانى گرنگییەکى زۆرى پێدرا و ئێستاش بۆتە جێگەى سەرنجى توێژەران و چەندین توێژینەوەى زانستى و ئەکادیمى لەبارەیەوە نووسراوە.

هەروەها گوتیشى: چاپی دووەمی لە ساڵى ٢٠٢٣ لە دووتووێی بەرگێکی جواندا لە لایەن وەشانخانەی 49books چلونۆ کتێب لە وڵاتی سوید و وڵاتانی ئەسکەندەنافیا چاپ و بڵاوکرایەوە.

نووسەرى ڕۆمانەکە ئاماژەى بەوەکرد کە ڕۆمانى بەڕێگاوە لەلایەن وەرگێڕى کورد عادل قادرى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى فارسى لە دەرەفەتێکدا لە وڵاتى ئێرانیش بە زمانى فارسى چاپ و بڵاودەبێتەوە. ڕۆمانی بە ڕێگاوە ڕزگار کاوانی هەڵەچنیی کردووە و سیپان دیزانی بەرگ و ناوەڕۆکی لای شارۆخ ئارژەنگی نەخشەسازیی بۆ کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×