ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە: ئێران بەشی دروستکردنی سێ بۆمبی ئەتۆمی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ھەیە
  2023-11-16       279       

بەگوێرەی دوو ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، کە دوێێ چوارشەممە بەشێکی بڵاوکراونەتەوە، ئاشکرایانکرد، ئێران لەمەلەفی پیتاندنی یۆرانیۆمدا پێکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ئەوەش لەکاتێکدا دانوستانەکانی تایبەت بەڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی پەکیانکەوتوە.

ئەو دوو ڕاپۆرتەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی کە هێشتا وردەکارییەکانیان بەتەواوەتیی ڕانەگەیەندراوەو بەشێکی لەلایەن ڕۆیتەرزەوە بڵاوکراوەتەوە، ئێران ئەوەندە یۆرانیۆمی پیتێنراوی بەڕێژەی لەسەدا 60 هەیە کە بەشی دروستکردنی سێ بۆمبی ئەتۆمیی دەکات، ئاماژە بەوەشکراوە کە هێشتا ئێران لەدۆسییە سەرەکییەکاندا ئاستەنگ بۆ کارەکانی ئاژانسەکە دروتستدەکات.

بەگوێره‌ى پێناسەی ئاژانسەکە، ئەم پلەیە پیتاندنەی ئێران پێیگەیشتوە، نزیکە لەو پلەیە پاکییەی کە پێویستە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.

یەکێک لەڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی کە پێشکەشی وڵاتە ئەندامەکان کراوەو ڕۆیتەرز ئاگاداری بەشێک لەناوەڕۆکەکەی بوە، لەمانگی ئەیلولی ڕابردوەوە ئێران بڕی عەمبارکراوی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەسەدا 60 لە 6.7 وە بۆ 128.3 کیلۆگرام زیادکردوە.

ئەمەش سێ ئەوەندەی بڕی 42 کیلۆگرام زیاترە کە بەگوێره‌ى پێناسەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لەڕوی تیۆریەوە بەسە بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ئەگەر زیاتر پیتێنراو بێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×