فلۆرێنس پارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ(یه‌كشه‌ممه)، رایگه‌یاند؛ تێگه‌یشتنی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر پێویستی پاراستی هاوپه‌یمانه كورده‌كانی له‌سوریا زیادی كردوه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیشیدا له‌و وڵاته.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، فلۆرێنس له‌میانی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌یه‌كی چه‌ند میدیایه‌كی فه‌ره‌نسیدا رایگه‌یاند، پرسی كورده‌كان له‌سوریا په‌یوه‌سته به پێویستی پاراستنیانه‌وه كه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه به هه‌ند وه‌رده‌گرن.
وتیشی"كورده‌كان باشترین هاوبه‌ش بون له هاوپه‌یمانێتییه‌كه" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژ به داعش.