بنكەیەكی ئەمریكا لە فڕۆكەخانەی هەولێر بۆردوومان كرا
  2023-11-23       390       

گروپی مەقاومەی ئیسلامی لە عێراق بڵاوی كردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنكەیەكی ئەمریكییان لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كردووەتە ئامانج.

ئاوێنە: گروپی مەقاومەی ئیسلامی لە عێراق لەبارەی كردنە ئامانجی بنكەیەكی ئەمریكی لە فڕۆكەخانەی هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ پشتیوانیکردن لە هاوڵاتییانی غەزە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنكەیەكی ئەمریكایان لە فڕۆكەخانەی هەولێر بە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان كردووەتە ئامانج.

 ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ ئەمریكا بنكەیەكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل كردە ئامانج و بەهۆیەوە هەشت سەربازی حەشدی شەعبی و كوژراو چوار سەربازیی دیكە بریندار بوون.

پێنتاگۆن بڵاوی كردووەتەوە، لە دوای ١٧ی تشرینی یەكەم تا ئێستا هێزە ئەمریكییەكان نزیكەی ٧٠ جار هێرشیان كراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا، كە ٣٢ هێرش لە عێراق و ٣٤ هێرشی دیكە لە سووریا بووە، لە ئەنجامدا ٦٢ سەربازی ئەمریكی برینداربوون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×