سیسی: زیندووکردنەوەى بیرۆکەى دوو دەوڵەتى بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین واتاى نەماوە
  2023-11-24       306       

عەبدول فەتاح سیسى سەرۆکى میسر ڕایگەیاند، زیندوکردنەوەى بیرۆکەى دوو دەوڵەتى بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل لە ئێستادا واتاى نەماوە، دەشڵێت: پێویستە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دان بە دەوڵەتى فەڵەستین بنێت و ئەوانیش ببنە وڵاتێکى ئەندامى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان.

عەبدول فەتاح سیسى سەرۆکى میسر ئەمڕۆ لەگەڵ پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و ئەلێکساندەر دی کرۆ، سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، لە قاهیرەی پایتەختى میسر کۆبوونەوە.

لە دواى کۆبوونەوەکە سەرۆکى میسر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، زیندوکردنەوەى بیرۆکەى دوو دەوڵەتى بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل لە ئێستادا واتاى نەماوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، پێویستە کۆمەڵگاى نێودەوڵەتى دان بە دەوڵەتى فەڵەستین بنێت و ئەوانیش ببنە وڵاتێکى ئەندامى ڕێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی ڕابردوو چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە سەدان كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×