كەشتییەكی ئیسرائیلی لە زەریای هیندی كرایە ئامانج
  2023-11-26       390       

میدیا جیهانییەكان بڵاویان كردەوە، كەشتییەكی ئیسرائیلی لە زەریای هیندی كراوەتە ئامانج، گومان دەكرێت ئەو كەشتییە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران كرابێتە ئامانج.

ڕۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە هەواڵی هێرشكردنە سەر كەشتییەكی ئیسرائیلی لە زەریای هیندی بڵاوكردەوە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، لە ڕێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە كەشتییەك، كە خاوەنەكەی ملیاردێرێكی ئیسرائیلی بووە، لە زەریای هیندی هێرشی كراوەتە سەر، ئەمە لە كاتێكدایە ئیسرائیل شەڕی دژی حەماس لە كەرتی غەزە لە شەڕدایە، هەروەها گومان دەكرێت لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران كرابێتە ئامانج.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئەو كەشتیە لە باكووری زەریای هیندی كراوەتە ئامانج و گڕی گرتووە، هەروەها زیانی زۆری بەر كەوتووە.

تا ئێستا هیچ ڕاگەیاندراوێك لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە سەبارەت بە درووستی ڕووداوەكە یان خاوەندارێتی كەشتییەكە بڵاونەكراوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×