وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە ئیسرائیل
  2023-11-30       318       

بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە تەل ئەبیب و بڕیارە لەگەڵ سەركردەكانی حكومەتی ئیسرائیل كۆببێتەوە و تێیدا تاوتوێی درێژكردنەوەی ئاگربەستی زیاتر و زیادكردنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەزە دەكرێت.

میدیا عێراقییەكان هەواڵی سەردانی ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا-یان بۆ ئیسرائیل بڵاو كردوەتەوە.

ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی فەلەستینی بڵاوى کردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا گەیشتە تەل ئەبیب و بڕیارە لەگەڵ سەركردەكانی حكومەتی ئیسرائیل كۆببێتەوە و تاوتوێی درێژكردنەوەی ئاگربەستی زیاتر و زیادكردنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەزە بکات.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە دوای هێرشی ٧ی تشرینی یەكەمی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمە سێیەمین سەردانی ئەنتۆنی بلینكنە بۆ ئیسرائیل، هەروەها بڕیارە سەردانی كەرتی ڕۆژئاوای غەزەش بكات، پێدەچێت لەوێ چاوی بە مەحمود عەباس سەرۆكی فەڵەستین بكەوێت.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی ڕابردوو چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە سەدان كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×