مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، لەبارەی "ناوچەی
ئارام" لەباكوری سوریا هێشتا زۆر بابەت هەیە پێویستی بەوردەكارییە بەڵام
لەمەیاندا وەك منج "تاكتیكی خڵەفاندن" لەلایەن ئەمریكاوە ناخوات.
ئاوێنە: مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند كه هێشتا زۆر بابه‌ت
هه‌یه پێویستی به ورده‌كاری هه‌یه له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام كه بڕیاره به هه‌ماهه‌نگیی
له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له باكوری سوریا دروستی بكه‌ن و وتیشی''ئه‌وه‌ی وتمان ئه‌وه‌یه
كه تاكتیكی خڵه‌فاندنێكی ئه‌مریكا ناخوات. به داخه‌وه له منبج خڵه‌فاندنێكی له‌و شێوه‌یه‌یان
كرد و پابه‌ند نه‌بون به به‌ڵێنه‌كانیانه‌وه''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا
سه‌باره‌ت به‌و ناوچه ئارامه‌ی بڕیاره له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سنوری سوریا دروستی بكه‌ن،
وتی''وتمان كه رێككه‌وتنی پێشوه‌خته
سه‌ره‌تایه‌كه. هێشتا زۆر بابه‌ت هه‌یه پێویستیان به ورده‌كارییه. له‌به‌رئه‌وه بڕیارماندا
به دروستكردنی ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش. ئێوه‌ش ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه له ئه‌مریكاوه
هه‌ندێک سه‌رباز هاتون بۆ دروستكردنی ئه‌و ناوه‌نده. ئه‌مڕۆ شاندی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌وروپا سه‌ردانی ئورفە ده‌كات''.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وتیشی''فڕۆكه بێفڕۆكەوانەكانمان دەستیان به فڕین كردوه
له ناوچەكەدا. به دڵنیایییە‌وه لێرەدا خاڵی چاودێری دەبێت، به‌یه‌كه‌وه ده‌وریه‌ش
ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه ورده‌كارییه. لێره‌دا ئامانج ئه‌وه‌یه ناوچه‌ی ئارام پێكبهێنرێت
و تره‌مپ-یش به‌ڵێنی '٢٠ میل'ی هه‌یه، له‌و ناوچه ئارامه‌ش یه‌په‌گه و په‌كه‌كه
ده‌رده‌كرێن ئه‌وسا ده‌بێته ناوچه‌ی ئارام''.