سیاسه‌تمه‌دارێكی‌ هۆڵەندی‌ موسڵمانبونی خۆی راگەیاند
  2019-02-05       1640       
یورام ڤان کلاڤێرێن

سیاسه‌تمه‌دارو په‌رله‌مانتاری‌ پێشوی‌ هۆڵه‌ندی‌، یورام ڤان کلاڤێرێن، موسڵمانبونی خۆی راگەیاند، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ناوبراو بەدژایەتیکردنی ئیسلام بەناوبانگ بو.

ئاوێنه‌: ماڵپەڕی (ST) بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ یورام ڤان کلاڤێرێن راگەیاندووە، لەمیانەی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەک بۆ نوسینی کتێبێک لەدژی ئاینی‌ ئیسلام، باوەڕی بەئایینی ئیسلام هێناوەو ئێستا ئاراستەی کتێبەکەی گۆڕدراوەو بۆتە کتێبێک بۆ وەڵامدانەوەی ئەو رەخنانەی کە ئاراستەی ئیسلام‌و موسڵمانان دەکرێت.

کلاڤێرێنی تەمەن 40 ساڵه‌و پێشتر ئەندامی پارتی راستڕەوی هۆڵەندی "پارتی بۆ ئازادی" بووە، لەماوەی حەوت ساڵی پەرلەمانتاریدا، یەکێک بوە لەو کەسانەی کە بەدژایەتیکردنی ئیسلامی ناوبانگی دەرکردوەو رێبەرایەتی ئاراستەی دژە ئیسلامیشی لەپەرلەمانی هۆڵەندا کردوە. 

تەنانەت بیرۆکەی قەدەغەکردنی پەچەو نیقاب یەکێک بووە لەداواکارییەکانی ئەوو سەرسەختانە کاری بۆ جێبەجێکردن‌و بەیاساکردنی پرۆژەکە کردوە. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×