2019-06-25   1824     
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە نرخی ژمارە نایابەکانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی پارێزگای ھەڵەبجە ئاشکرا دهكاتو ده‌ڵێت، نرخی تابلۆی ژمارە 1، یەک ملیار دینارە.
ئاوێنه: عەمید حەسەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای ھەڵەبجە به‌میدیاكانی یه‌كێتی راگه‌یاندووه، ژمارە 1 نرخەکەی یەک ملیار دینارەو ژمارە 2 بۆ 9 600 ملیۆن دینارە. ھەروەھا ژمارە 10 بۆ 99 بە 300 ملیۆن دینارە، ژمارە 100 بۆ 999یش بە 200 ملیۆن دینارە.
ئه‌وه‌شی وتووه، ژمارە 1000یش بە 180 ملیۆن دینارە، ھەروەھا ژمارە 1988 کە ئاماژەیە بەساڵی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە، بە 600 ملیۆن دینارە.
سه‌باره‌ت به‌و داهاته‌ی له‌فرۆشتنی ژماره نایابه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت، عەمید حەسەن عەبدوڵا ده‌ڵێت، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لە 80%ی داهاته‌كه‌ی بۆ پەرەپێدانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خەرجدەکرێت، لە 20%ی بۆ پەرەپێدانی ھاتوچۆ خەرجدەکرێت.
راشیگه‌یاندووه، وەزارەتی ناوخۆ لەوبارەیەوە لیژنەیەکی لەپارێزگارو ھاتوچۆو وەزارەتی ناوخۆ پێکھێناوەو ھەر کەس ئارەزومەندە بۆ کڕینی ئەو ژمارە نایابانە، دەتوانێت داواکاریی پێشکەش بکات.