سەركردەیەكی بەعس واباسی مفاوەزاتی یەكێتی‌و به‌عس دەكات

محەمەد نوری
  2019-07-19     2118
لیوا مەحمود شوكر شاهین، كە یەكێكە لەسەركردە عەسكەرییەكان لەسەردەمی بەعس‌و چەندین پۆستی جوار وجۆری وەرگرتوە، لەوانە: سەرۆك ئەركانی فەیلەق وبەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی عێراق‌و پارێزگاری كوت وسەرپەرشتیاری یەكەی هەواڵگیری باكور.لەیاداشتەكانیدا كەبەناوی لاپەڕەكانی سەربازێكی عێراقییە باس لەگفتوگۆی نێوان حكومەتی عێراق‌و یەكێتی نیشتیمانی دەكات كە لەساڵی ١٩٨٤ ئەنجامدراو بێ ئەنجام بو، ئەم لیوا مەحمودە خۆشی بەشداری گفتوگۆكانی كردوە بەڵام وەك سەركردەیەكی سەربازیی سێبەر. با كەمێك ئەو لاپەڕانە هەڵبدەینەوە 

شێخی چوێسە كە هاوڕییەتیمان لەگەڵداهەبوو یەكێك بو لەشێخەكانی تەریقەتێكی سۆفیگەری پێیوتم: بەحكومەتی عێراقی بڵێ كە دێیەكان بوردمان نەكات واباشترە گفتوگۆ لەگەڵ حزبە كوردییەكان بكات، ئەو پێشنیاری تاڵەبانی بۆكردم، كە پەیامەكەیم گەیاند بەسەركردایەتی باڵا، پێیان وتم: ئەو شێخە نزیكە لەتاڵەبانییەوە..
بەڵام دواتریش هەر دانیشتن رویدا.

كاتێك وەفدی عێراقی بەسەرۆكایەتی عزەت دوری بەوەفدی یەكێتی گەیشت ،وەفدەكە پێیان وتن كە مەسەلەی كەركوك خەتی سورەو هەرباسبكرێت ئێمە رازی نابین، تاڵەبانیش بەوەفدەكەی وتوبو لای ئێمەش كەركوك هێڵی سورە.

من سەردانی سورداشم كرد لەلایەن نەوشیروانەوە بینرام، هەستمكرد جەماعەتی یەكێتی ئەم دانوستانە تەنها بۆ سودوەرگرتن لەكات دەیكەن، بۆیە خۆیان ئامادەبكەنەوە.

لەخێمەكەی لەسورداش تاڵەبانی زۆربەی نهێنییە عەسكەرییەكانی فەیلەقی یەكی دەزانی، بۆمان دەركەوت كە خەڵكانێكی زۆریان هەیە هاوكارییان دەكات بەزانیاریی.

گەرمەی ناكۆكی وشەڕی یەكێتی وپارتی بو بەڵام لەدانوستانەكاندا تاڵەبانی بەهیچ شێوەیەك بەخراپی باسی بارزانییەكانی نەدەكرد، بەڵكو وەسفیشی دەكردن.

داوامان لەتاڵەبانی كرد كەدەستبەرداری پەیوەندییەنیودەڵەتییەكانی بێت (چونكە دەمانزانی پەیوەندی ودۆستایەتی زۆری هەیە)بەڵام بەو مەرجەرازی نەبوو.


ئەم یاداشتانە گرنگن چونكە لەسەركردەیەكی عەسكەرییەوە دەردەبڕێت كە خۆی لەسەرزەمێنی روداوەكان بوە ،باسكردنی بۆ ستایشی كەس نییە بەڵكو من بەڵێنم داوە كە كتێبە گرنگەكان كورت كورتبكەمەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×