ئەونامانەی پڕن لەخۆشەویستی

محەمەد نوری
  2020-02-14     972
١
ئایرال رۆشستەر یەكێكبوو لەشاعیرە دیارەكان لەبواری شیعری لێركدا لەكۆتایی سەدەی شانزەهەم مردوە، لەنامەیەكدا بۆ عاشقەكەی كە ئەكتەری شانۆ بووە، دەنوسێت:

لەئایرالەوە بۆ خاتوو باری
لەوەتەی دورم لەتۆ، دوورییەك كە هێزی لەبەربڕیوم ،دەزانی ئێستا هەستدەكەم تامی مردن خۆشترە لەدوری تۆ. ناتوانم بژیم ونەتبینم، شاگەشكە دەبم بە هەر هەواڵێك لەتۆوە بێت، رێمبدە ئەگەر بەردەوامبێت دوریت ئەم خەنجەرە بكەم بەدڵما بۆئەوەی لە پێناو تۆدا خوێنم لێبچۆڕێت. دڵنیام كە بە خۆشەویستی تۆ دادپەروەری دەچەسپێنم.

٢
فردریك كوڕی گەورەی پادشا جۆرجی سێیەم لە سەرەتاكانی سەدەی نۆزدەهەمدا مردوە لەنامەیەك بۆ عاشقەكەی دەنوسێت:

لەفردریكی مەزنەوە بۆ خاتو ئانا كلارك
چۆن سوپاست بكەم بۆ ئەو نامەیەی كە پڕی كردم لە ئارامی و خۆشنوودیی ،ئەی فریشتەكەم تۆ تاكە ئافرەتی كە منت توشی سەرسوڕمانكردوە ،هەموو دەقەیەك دەڕوات ئەوەم لا دەچەسپێت كە خۆشی من بەهۆی بوونی تۆوەیە ،كاتێك یەك بەجێدەهێڵێن بەهیوای سبەی دەتبینمەوە دەژیم ،دڵنیابە تا دوا كاتژمێری تەمەنم عاشقتم ، عاشق

٣
جۆن كیتس شاعیری رۆمانسیی كە لەسەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا مردوە، لەنامەیەكدا بۆ خۆشەویستەكەی دەنوسێت:

لە جۆن كیتسەوە بۆ فانی براون
خۆشەویستی تۆ وای لێكردم خۆپەرستبم ،ناتوانم ژیان بێ تۆ وێنا بكەم ،هەموو شتێك لەژیانماندا دەوستێت كاتێك بزانم تۆ نابینمەوە.
من لام سەیرە پیاوەكان لەبەر ئایدلۆژیاكان دەمرن وخۆیان شەهید دەكەن.من دەمەوێت مردووی تۆبم دەمەوێت لەپێناو عەشقی تۆدا شەهیدبم، ئایدلۆژیای من عەشقمە بۆ تۆ .لەپێناو تۆ مردن ئاسانە، تۆ نمونەی باڵای منی

٤
جۆرج ساند ژنە رۆماننوس كە ژیانی پڕبوو لە سەركێشی لەنامەیەكدا بۆ شۆپانی عاشقی دەنوسێت

لەمنەوە بۆ شۆپان
قەت من دڵخۆش نابم ئەگەر بزانم دڵی تۆ لەدەستدەدەم ،گرنگ نییە عەشیقت بم یان دایكت، گرنگ نییە دڵخۆشبم لەگەڵتا یان بێتاقەت و غەمبار، گرنگ یەك شتە لای من كە تۆم خۆشدەوێت ،جا هیچی تر لام گرنگ نییە.

بەكەمێك كورداندنەوە

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×