پیلانەكە گەورەیە (بەیانە سێقۆلیەكە)

مەسعود عەبدولخالق
  2020-07-03   
لەبەیانە 3 قۆلیەكەی (توركیاوئیران وڕوسیا- 1/ 7/2020ز ) دەركەوت پیلانەكە گەورەیەو دەیانەوی فیدرالی هەریم وئۆتۆنۆمی رۆژئاوا نەهێلن ، بەڕوونی ئەدەبیاتی هەرلایە (توركیاوئیران وروسیا)دیارە ، ئەوەی لەبارەی فلستین هی ئیران بوو ،ئەوەی بۆ سوریا هی روسیا بوو ، ئەوەی سەبارەت بەكورد بوو ئەوە پیشنیاری توركیا بوو، توركیا توانی هەردوولای تر ڕازی بكات كە ئۆتۆنۆمیش بۆ كورد هەڕەشەی (ئەمنی قەومی ناوچەكەیە) ، لەولایەش ترامپی ئیقناع كردوە كە بەتەواوی پشت لەكورد بكەن بەلام كۆنگریسی پێڕازی ناكرێت ، پیلانەكە زۆر ڕوونە كێ پێ هەلدەستێ ، ئەوەی لەو دەمە ڕێگرە ئەو پیلانە جێبەجێ بكرێت دوو گرفتە بۆ توركیا یەكیان :ئیران ودۆستەكانیتی نایەنە ژیر بار دوەمیان تەوەری سعودیەو ئیماراتە ...لەبەرامبەریشدا كورد چەندە پەرتەوازەو لاوازو نەشارەزایە ، بەشێكی زۆر سەرقالی تالان و ژمارنی دۆلارن جارجار دەلی ئەو تەقەتەقە چیە .

كاتی ئەوەهاتوە هەرێم بزانی ئەو جم وجۆلە سەربازیەی لەناوخاكی هەرێم دەكریت دژی هەمو كوردستانە ،بۆ ئەوە هاتوە نەك فیدرالی بەلكو ئۆتۆنۆمیشی قەبول نیە بۆ(ئیقلیمی شمال العراق) ، داوا لەعیراق دەكات هیزەكانی بهینیتەوە سنورەكان و كۆتایی بەهەریم بهێندرێ ، كاتی ئەوە هاتوە سەركردایەتی هەریم بەخۆداچوونەوە لەهەمو سیاسەتە چەوتەكانی بكاتەوە یان تەسلیمی دلسۆزان وشارەزایانی بكا ، بۆ برایانیشمان لە پەكەكە دووبارەی دەكەینەوەو ڕووبەڕووش پیمان ووتن بەسیاسەت وسترتاتیجتان دا بچنەوە بۆ واتان لێهاتوە ئیوە مەزلومن كەچی بەزالم پیشاندراون لەجیهان؟ كەی ئەوە راستە لەهەریمی كوردستان ناوچەیەك بكەیەوە بەناوی (هەریمی میدیا) .. كاتی ئەوە هاتوە هەمومان بیر لە نەخشە ڕێگەیەكی عەقلانی بكەینەوە لە سیاسەتی دەولی و یاسای دەولی ، بەراوردمان هەبێت لە نێوان فاكتەرە ئیقلیمیەكان و فاكتەرە دەولیەكان ، فاكتەرە دەولیەكان بۆ ئیمەی كوردباشترە لە ئیقلیمیەكان ، هەر لەو سۆنگەوە كۆتایی هاتنی ترامپ و دەرنەچوونی لەو هەلبژاردنە زۆر دەرگای ستراتیجی نوێ دەكریتەوە و لەوتەنگەبەریە دەردەچین .
زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×