"کورد ھەقفەوتێن و تۆڵەنەسێنەو  لێبوردەیە لە دوژمنانی ، بۆیە ھەمیشە دەبێ لەلایەن داگیرکەرانییەوە چاوەڕێی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی نوێبێت "

هۆگر شێخ
  2026-11-21   

نەبوونی ھەستی ڕاستەقینەی نەتەوەیی و نەبوونی بیری نەتەوەیی بەشێوەیەک ،  کە داڕێژەی ستراتیژی نەتەوەییبێت ، ھەموو ئەوانە وایانکردووە ، کە کورد تۆلە لە دڕندەیەکی وەک (زەعیم سدیق ) نەکاتەوە و دوواتر بە ڕووداوی ھاتوچۆ  بتۆپێت . ئەوە بۆ تەھا شەکرچی و ھەموو کودقڕکەرەکانی تریش ھەر ڕاستە . ھەر کاتێک ھەر کوردێک ئەو کوردکوژانەی بە دوژمنی خۆی زانی و لەگەڵ ھەڵکەوتنی ھەلدا بیانتۆپێنێ ، ئیدی لە داھاتوودا ھیچ تاکێکی داگیرکەران ، ناوێرێت  پڕکێشیی کوژتار لە کورد بکات . 
 جیاوازیی نێوان ئێمەی کورد و نەتەوانی تر ، بۆ نموونە ئەرمەنەکان ، ئەو  ھەستەیە . ئێمە ھەموومان دەزانین ، کە عوسمانییەکان چییان بەسەر ئەرمەن و کوردیشدا ھێناوە ، بەڵام ئێمەی کورد تۆڵەمان لە ھیچکام لە ئەو سەرە مارانە نەکردووەتەوە ، کەچی لاوانی ئەرمەن ھەمیشە لە بۆسەدا بوون بۆ ھەڵکەوتنی ھەلێک ، تاوەکو تۆڵە لە ئەو دڕندانە بکەنەوەو  نەھێڵن بەمەرگی خوا بتۆپن . ھەر بۆ نموونە لە١٥مارسی١٩٢١ دا  لاوێکی ئەرمەن ، کە (سۆگۆمون تەھلێرییان)بوو ، لە ئەڵمانیا خوێندکاربوو ، ئەو لاوە کەسوکارەکەی لە قڕکردنەکەی ئەرمەندا ، زۆربەیان قەڵاچۆکرابوون . جا ئەو دەمەی کە ئەندازیاری ئەو قڕکردنە (تەڵعەت پاشا)ی سەدری ئەعزەمی عوسمانی ، کە لە ئەڵمانیا بوو ، تەھلێرییان لە تۆڵەی دڕندەییەکانیدا ، لە بەرلین ، لە گەڕەکی (شارلتۆن بۆرگ) تۆپاندی . بەندە لە ئەو بڕوایەدام ، ھیچ مرۆڤێکی ویژدانزیندووی مرۆڤدۆست ، ئەو کارەی تەھلێرییانی پێناخۆش نەبووە و نییە . تەنانەت بەپێی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش دەبوو تەلعەت ھەزارانجار بکوژرایە ، چونکە ئەو ھۆکاری قڕکردنی سەدانھەزار  مرۆڤ بوو . جا من دڵنییام ، کە کوردەبۆرەی وا ھەن ، کە ئەم بۆچوونەی منیان بەلاوە ھەڵەیە و ( عفی اللە عما سلف)ەکەی (عبدالکریم قاسم) بە دروست دەزانن ، ھەر ئەوەش سەری قاسم ی خوارد !تەنانەت ئایینی پیرۆزی ئێمەش ، دەڵێت:" العینُ بالعین والسن بالسن والبادیء اڤلم ". ھەر بە ئەو شێوەیەش ، دادگای ئەڵمانیا ، کە دادگایی تەھلێرییانیان کرد ، ئەوەیان ڕەچاوکرد ، کە لایەنی دەروونیی ئەو لاوە ، چ کاریگەرییەکی لەسەر بووە . بۆیە ئازادیانکرد . بەوەش تەڵعەت چووە سەرەلوێنکی مێژووەوە و تەھلێرییانیش بووە ھێمایەکی نەتەوەکەی و تا ئەرمەنێک بمێنێت ، تەھلێرییانیش ناو و ھەڵوێستەکەی باڵا دەنرخێنرێت و لە مێژووی ئەوان ھەموو ھەقبێژ و ھەقخوازێدا  بە نەمری دەمێنێتەوە...ئێمەی کوردیش ھەر دەبێ دەھۆڵە دڕاوەکەی برایەتیی گەلان بکوتین ، تا بەشێنەیی قڕماندەکەن و نیشتمانمان لەدەست دەردەھێنرێت...

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×