بەڕێز سەرۆکی حکومەت: بەڕاوێژکارەکانت بڵێ

ئه‌حمه‌دی‌ حاجی‌ ره‌شید
  2020-06-09     1584


شتێکی یٔاساییە کە بەڕێزتان کاری حکومەت و دەوڵەتداریتان لەسەرەتادایە، بۆیە دەکرێت لەڕێگەی چەند ڕاوێژکارێکی بەیٔەزمونەوە بتوانن کارەکان یاد بگرن،هیچ کارێکیش بەبێ هەڵەو کەم و کوڕی ناکرێت ، مرۆڤ کەهاتە مەیدانی کارکردن ڕۆژانە فێر دەبێت مەگەر خۆی نەیەوێت ، هەرچەندە بەڕێزتان تازە نین لەکاری تەنفیزیدا بەڵام وادەردەکەوێت ، خۆتان سەرقاڵ نەکردوە بەوبابەتەی کەچۆن یٔیدارەی حکومەت و مەملەت دەدرێت و دراوە یٔەگینا ،هەندێک هەڵە کە ڕویداوە ،ڕوینەدەدا ،بەڕاستیش من وامدەزانی هەموو چەشنەکانی حکومەت بە فیدڕاڵ و نێوخۆیی و حکوماتی هەرێمەکان سیستەم و یٔەزمونی چەند وڵاتێکی فیدڕاڵتان بینیوەو دەتوانێت یەکێک لەو سیستەمانە یٔەزمون بکەن بۆ دەرچوون لەم قەیرەنەی یٔێستە.

جەنابی سەرۆکی حکومەت :

بەڕاوێژکارەکانت بڵێ :کە کاتێک دەتەوێت باسی قەرز بکەیت با لانی کەم یەک وەرەقەی وەک یٔەوەی من لە کۆتایی پۆستەکە دایدەنێم بۆت حازر بکەن ،تا یٔەو هەموو لێکدانەوەیە ی بەدوای خۆیدا نەهێنێت.

بەڕاوێژکارەکانت بڵێ : کاتێک دەتەوێت باسی قەرز بکەیت لانی کەم پەیپەرێکت بۆ یٔامادە بکەن لەسەر جۆری قەرز و ناوەرۆکی قەرز سودی قەرزو بەکارهێنانی قەرز .

بەڕاوێژکارەکانت بڵێ : یٔەم قرزانە بۆ قەرەزە ناوخۆییەکان بە دیناری عێراقییەو قەرزە دەرەکیە کان بە دروای بیانییە.

بەڕاوێژکانت بڵێ : قەرزەکانی عێراق بەچەند قۆناغی میژویدا تێپەڕیون و چۆن مامەڵیان لەگەڵ دەکرێت، یٔەو قەرزانەی حکومەتی پێشوو کردویان چۆن دەبێت حکومەتی تازە بیداتەوە.

بەڕاوێژکارەکانت بڵێ: یٔەو چوار پۆلێنە سەرەکیە چیە وا قەرزی عێراقی کردوە بە (قەرزەکانی نادی پاریس) و(دەرەوەی نادی پاریس) و (وەبەرهێنە بیانیەکان ) و (دامەزراوە نێو دەوڵەتیەکان).

بەڕاوێژکارەکانت بڵێ : قەرزەکانی نادی پاریس (٥۱) ملیار دۆلار بوو چۆن بوو بە (۷) ملیارو و (۸٠٠) ملیۆن دۆلار کێ سەرۆکی وەفدی عێراق بوو یٔەی بۆ دیسان قەرزەکان کەڵەکەبونەتەوە.

بەڕاوێژکارەکانت بڵی : نادی پاریس چەند وڵاتەوە یٔیسرایٔیل لە (۲٠۱٤) بوە بەیٔەندام یٔێستا عێراق بۆ دەترسێت لەو بابەتە یٔایا یٔیسرایٔیل دەیەوێت هەندی قەرزی وڵاتان بکڕێتەوە تا لەژێر فشاری قەرزدا یٔیعتیرافیان پێبکات .

بۆیە : جەنابی سەرۆکی حکومەت بابەتی قەرز سادە نییەو یٔەو بەڕێزانەی پێش تۆ مەملەکەتیان وێرانکرد بزانین تۆ چی لێدەکەیت.
قەرز ترسناکترین مەلەفی یٔابوریەو دەیان دەوڵەتی کردوەتە کۆیلەی وڵاتی تر، لەوەشدا پێشنیازت بۆ دەکەم کتێبی (الاغتیال الاقتصادی) بخوێنیتەوە تابزانی قەرز چەند ویرانکەرە.

دامەزراوەکانی دونیانیا (بانکی دەولی و سندوقی دراو ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی) سێگۆشەیەکی سێلایەکسانە بۆ کۆنترۆڵکردنی یٔابوری جیهان .

یٔەوەش داتاو زانیاری قەرزەکانی عێراق کەلە ۳۱\٥\۲٠۲٠ هاتوەتە لێژنەی دارایی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×