ئەو هەموو پێداگیرییە، بۆ هەژماری من لە پای چییە؟

عیماد مەحمود
  2024-04-01     225

نهێنی و ئامانجەکانی پشت هەژماری من چیە؟
موچەخۆر لە دووڕیانی هەژماری من و هەژماری بانکە فیدراڵیەکاندا..


بۆچی هێندە ،بە پەرۆشی هەژماری من، ن ، بۆچی لە ماوەکانی ڕابوردوودا، بە ئێستاشەوە، لە چوارچێوەی بانکێکی نیشتیمانی کوردستانیدا، سیستەمێکی بانکی دیجیتاڵیتان بونیاد نە نا ؟

گرفتی موچەخۆړ عمولە نیە، متمانەیە، کە نیتانە، لە ساڵی 2016 زیاتر لە 8 ملیار دۆلار TBI یتان لە بانکەکان ڕاکێشا و ئێستاش 6 ترلوێنی ئەو بانکە قەرزارن..

هەندێ جیاوازی و لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەردوو هەژمارەکە، بە بەڵگەی لۆژیکیەوە، دوور لە حەساسیەت.

جیاوازی بانکی گشتی و بانکی تایبەتی تەنها خوایان یەکە ، هەژماری من هەژمارێکی کەسی و تایبەتە لەکاتی بلۆک یان هاککردنی هەژمارەکەدا، کێ بەرپرسیارێتی دانەوەی حسابی موچەخۆر لە ئەستۆ دەگرێت، له کاتێکدا بانکەکان تایبەتی و کەسین.

بەڵام هەژماری بانکی فیدراڵی، گەرەنتی کراوە، خاوەدارێتی بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە،لە هەر ئەگەرێکدا، موچەکەت پارێزراوە.
ئەمە سەرەڕایی ئەوە بەو هەژمارە دەتوانیت، تەواوی مامەڵەکانتی لە دەرەوەی ووڵات پێ ئەنجام بدەیت و 100$ لە بەرامبەر 132 هەزار پێ وەردەگریت،

لە کاتی نەبونی ڕەصیدی تەواوی بانکی ، موچەخۆر ناتوانێت تەواوی حسابەکەی ڕاکێشت.
موچەخۆر ڕێی پێنادرێت سەدا 70ی زیاتری ڕاکێشێت..

بەڵام لە هەژماری بانکی فیدراڵی بە گەرەنتی دەتوانیت، تەواوی پارەکەت ڕابکێشیت. چونکە پشت ئەستورە بە سەرمایەکی گەورەی دەوڵەتی ..

هەژمارەکە خاوەندارێتی بۆ کەسی یەکەمی حکومەت دەگەڕێتەوە، هەرکە میزاجی تێک چوو وەک ئێستا، بە یەک کلیک حسابەکەت ڕادەگرێت.

کۆی ئەو باج و ڕسومات و پێشینەو قەرزانەی لای موچەخۆرە،لەئەگەری دواکەوتنی حکومەت بە جۆرێک لەجۆرکان دەتوانێت لە ڕێی ئەو هەژمارەوە داوای وەرگرتنەوەیان بکات.. بەڵام موچە نەدراوەکان و لێبڕین و پلەبەرزکردنەوەکان، هەر بە هەمان یاسا دەخاتە ئەستۆی حکومەتی عێراقی و هاوشێوەی موچەکانی مانگەکانی 10و 11و 12 ساڵی ڕابوردوو..

ڕاگەیانراوەکەی وەزارەتی دارایی باسی 19 جۆر خزمەتگوزاری و ڕاکێشانی سلفە دەکات، کە ئەمە هیچ بنەمایەکی لۆژیکی نیە. لە کاتێکدا ئەم حکومەتە 26 ترلوێن دیناری موچەخۆر قەرزا، دێت سولفەو قەرز بە موچە خۆر دەدات!
لە کاتێکدا لە بانکە فیدراڵیەکاندا دەتوانیت زیاتر لە 17 جۆر قەرز و پێشینە وەربگریت

لە هەرێم 92 بانکی نا حکومی هەیە بۆ پەرە بەو بانکانە نەدراو لە چوارچێوەی بانکێکی نیشتیمانی ڕێک نەخرا،
وەڵامەکەی ڕوونە، بۆ ئەوەیە کە ئەم کابینەیە، نەڕواتە ژێرباری ، بەرپرسیارێتی دانەوەی موچە نەدراوەکانی موچەخۆرانەوە.. ئەگەر هەژمارەکەت لە بانکێکی حوکمی نیشتیمانی بوایە، بە پێی یاسا دەبوو تەواوی موچە نەدراوەکانی ساڵانی ڕابوردوو بخرایەتە ناو هەژمارەکەت.

ئەوانەی داکۆکی لە هەژماری من دەکەن، زۆر تەئکید لە جارە سەری سیولە دەکەنەوە، بە واتا ئەوە دێت، دەبێت، زیاتر کارتەکە بە کاربهێنیت نەک کاش، ئەمە لە کاتێکدا دەبێت هیچ دوکان و مارکێت و مۆڵ و بەنزینخانەو دەلاک و قەصاب و سەوزە فرۆشک و فیتەر ، پێشانگاو تەواوی بازاڕ ، نەمابێت کە ئامێری ATM تێدا دانەنرابێت. کاتێک کارتێکی ئەلیکترۆنی بانکیت لە باخەڵدایە بە بێ ئەو ئامێرە کارتەکەت جیاوازی چیە لەگەڵ کارتێکی باڵانسدا؟
کەواتە ئەمە ئاماژەیە کە ناتوانیت تەواوی پارەکەت سحب بکەیت..

کەواتە، داکۆکی سەرسەختانە لە هەژماری من بۆ ئەوەیە، موچەو قوتی خەڵک لە ژێر چنگتانا بمێنێتەوە، تا بەردەوام سزای خەڵکی پێبدەن و ئامانجە کەسی و سیاسی و بنەماڵەیی و سەرمایەو نەوەکانتانی پێ بپارێزن، هەر کات وویستیان، سزای خەڵک بدەنەوە..

جەوهەری کردنەوەی هەژمار بۆ موچەی موچەخۆرانی هەرێم ئەوەیە، کە موچە دەڕواتە دەرەوەی کێشمە،کێشمە سیاسیەکانەوە. لە هەموو ئەگەرێکدا، دارایی عێراق شایستەو خەرجی موچەی موچەخۆران دەخاتە سەر ئەو هەژمارە، ئێ ئەوە بۆ ئەمان گرفتە، خۆیان ووتەنی خۆ تەنها خەرجیمان بۆ موچە نیە!

لە کۆتایدا، سیستەمی بانیک دیجیتاڵی ،سیستەمێکی جیهانی باوە، دوا جار دەبێت خۆمان لەگەڵ سیستەمەکەدا ڕابێنین، پڕ خزمەتگوزاری و کار ئاسانیە بۆ مامەڵەی کڕیارو فرۆشیارو چین و تۆێژەکان، بە پێی دوا توێژینەوە لە عێراقدا ٪٢٢ دانیشتوانی عێراق خاوەن ئەم هەژمارەن..
ئەوەی گرنگە بۆ موچەخۆری هەرێم.
ئەژمارەکەی لە بانکێکی حکومی متمانەپێکراوی ، گەرەنتی کراودا بێت.
ئەوە، بە پێی یاساکان ڕێی پێی دراوە، هیچ کەسێک ناتوانێت ئەو مافە لە موچەخۆر زەوت بکات..


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×