هەژاری، دەردە، بێ دەرمانەکەی نێو سیستەمە ئابوریەکان

عیماد مەحمود
  2023-10-20     227

هەژاری چیە؟ بەکێ دەوترێ هەژار؟



لە 1993 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەتەوەیەگرتووەکاندا،بڕیار درا 17ی ئۆکتۆبەری هەموو ساڵێک دابنرێت، بۆ ببنەبڕکردنی هەژاری.

هەژاری دیاردەیەکی ئابوری، کۆمەڵایەتیە، تەواوی ووڵاتانی جیهان دەگرێتەوە، بە جیاوازی گەشەی ئابوری و سیستەمی ئابوریان.،

هەژار چیە؟

ئابوریناسەکان هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی ، هەر کەسێک یان خێزانێک داهاتی ڕۆژانەی پێویستی نەبێت، بۆ دابینکردنی خۆراک ، جلوبەرگ ، جێی حەوانەوە، و دابینکردنی تەندروستی و فێرکردن ، ئەوە بە هەژار دادەنرێت..

یان داهاتی ڕۆژانەی کەمتر بێت، بە ڕێژەی سەدا 60ی داهاتی گشتی تاکێکی ئاسای ووڵاتەکەی ئەوا بە هەژار دادەنرێت..
ئابوری ئیسلامیش وای داناوە، هەرکەس زەکاتی پێ ڕەوان بینرا، ئەوا هەژارە..

پێوەری ئابوری بۆ هەژاری پۆلێن دەکرێت بۆ سێ جۆر هەژاری،،

یەکەم. هەرکەسێک داهاتی ڕۆژانەی کەمتر بێت، لە 2$ ئەوا لە ژێر هێڵی هەژاریەوەیە.
دووەم. هەرکەسێک داهاتی ڕۆژانەی لە 5$ کەمتر بێت، ئەوا لە هێڵی هەژاریدایە
سێیەم. هەر کەسێک داهاتی ڕۆژانەی لە 10$ کەمتر بێت ئەوا هەژارە..


ئامارو داتاکان،

بەپێی ئەم پێوەرو ڕیزبەندیەیی سەرەوە ، کە ئاماژەمان پێ کرد، نزیکەی

3 ملیار مرۆڤ لە جیهاندا هەژارن،
2 ملیار مرۆڤ لە نێو هێڵی هەژاریدان.
1,350یەک ملیارو سێ سەد پەنجا ملوێن لە ژێر هێڵی هەژاریدان.

بۆ هەرێمی کوردستانیش، ئامارەکانی هەژاری بەم ڕێژانەیە

ڕێژەی خوار هێڵی هەژاری %6,8
ڕێژەی هێڵی هەژاری %15

ئەم ڕێژانەش بەسەر هەر سێ پارێزگاکەی هەرێم دابەش بوونە بەم شێوازە

خوار هێڵی هەژاری
هەولێر ، %6,7
دهۆک %8,5
سلێمانی %4,5

هێڵی هەژاری،
هەولێر % 15
دهۆک %22
سلێمانی %10


هۆکارەکانی پشت ئەم دیارەیە، چیە؟

هۆکارەکان زۆر جۆراو جۆرن ، بە پێی کات و شوێن و سەردەم ، پلە بەندی گەشەی ئابوری ووڵاتان، گۆڕانی بەسەر دێ، ئەوەی ناگۆڕێت، هەژاری خۆیەتی ، ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات، لە ژێر سایەی سیستەمە ئابوریەکاندا،

لە دیارترین هۆیەکانی ئەم دیاردەیە..

یەکەم، نا داپەروەری کۆمەڵاتیە، لە دابەشکردنی داهات و سامانی گشتیدا، وا دەکات، کۆمەڵگە دابەش ببێت بۆ دوو چین، چینکی باڵا، چینێکی دەست کورت و هەژار،
دووەم. خراپ بەڕێوبردنی ، سیاسەت، ئابوری، گارگێڕی ، دارای ووڵات، سەر دەکێشت، بۆ نادادپەروەری ، بە فیڕۆدانی داهات، زیاد بوونی گەندەڵی، دروست بوونی ڕژێمی ستەمکار، هەموو ئەمانەش دەبنە هۆی دیاردەی بێ کاری ، دواتریش هەژاری تێایدا لە دایک دەبێت..
سێیەم. سەڕای ئەو دوو هۆکارە، هۆکارە سروشتیەکانیش ، بۆ کورت مەودا هۆکارن بۆ دروست بوونی ئەم دیاردەیە، وەک ووشەکە ساڵی، بومەلەرزەو لاوفاو......

چوارەم. فەرامۆش کردنی کەرتە ئابوریەکانی وەک کەرتی پیشەسازی، کشتوکاڵ، بازرگانی،
پێنجەم. ناسەقامگیری سیاسی و ئاسایشی ووڵات . وا دەکات، سەرمایە، کەمتر لە ناوخۆدا بخرێتە، گەڕ و بەناجاری ڕوو لەدەرەوە بکات، کە ئەمەش دوا جار ، بێکاری و پاشان هەژاری بەرهەم دێنێت..
لێکەوتەکانی ئەم دیارەیە،
بێ گومان، تەشەنەکردنی ئەم دیاردە، ئابورییە،کۆمەڵایەتیە، سەر دەکێشێت، بۆ زیادبوونی جۆرەکانی تاوان، خۆکوشت،دزی کردن، فرۆشتنی جەستە، بەدڕەوشتی،سواڵکرد، زیادبوونی دیاردەی کۆچ کردن،لێک هەڵوەشانەوەی خێزان...

لێکەوتەکانی لە ڕووی ئابوریەوە، هۆکار دەبێت، بۆ خاوبوونەوەو سستی گەشەی ئابوری، چونکە کار سەرچاوەی بەرهەمهێنا، کاتێ تاک بێ بەش،دەکرێت و بەشداری پێ ناکرێت لە پرۆسەی بەرهەمهێناندا، ئەوا، تاک بێ داهات، دەبێت، دوا جار ئەمە هۆکار دەبێت، بۆ کەمبوونەی خواست، نا هاوسەنگی لە خواست و خستنەڕوو دروست دەکات.

تەشەنەکردنی ئەم دیاردەیە، لێکەوتەی سیاسیشی لێ دەکەوێتەوە،دواجار ڕەنگە ببێتە هۆی لێک هەڵوەشانەوە، ڕژێمە سیاسیەکان، لە مێژوودا دەیان نمونەی زیندو هەن.


ڕێگاکانی چارەسەری

ڕێگاکانی چارەسەری ئەم دیاردەیە، بەپێی سروشتی سیستەمی ئابوری کات و شوێن جیاوازە، ڕووبەڕوو بوونەی دیاردەی گەندەڵی، لە گرنگترین ڕێگاکانی چارەسەریە، جاکسازی،سیستەمی سیاسەتی حوکمڕانی، لە سیستەمی کارگێڕی و دارایی ، ئابوریدا بکرێت، برەوی زیاتر بە کەرتە جۆربە جۆرە ئابوریەکان بدرێت،
باج وەک ئامانجێکی گەورە لە پێناو خزمەت بە هەژاران تەماشا بکرێت. دەرفەتی کاری زیاتر بڕەخسێنرێت صندوقی نەوەکان دابنرێت هاوشێوەی ووڵاتانی خاوەن نەوت و پێشکەوتوو، بە نمونە کوێت، لە ساڵی 1976 وە ڕەصیدی صندوقی نەوەکانی داناوە، سەرمایەیی ئەو صندوقە لە ئێستادا 600 ملیار دۆلار..

دەر ئەنجام
سەرەڕای زۆری سامان و دەرامەتە سروشتیەکان، دەبینن لە تەواوی جیهاندا ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم دیاردەیە تەشەنە،دەکات، زیادبوونی ئەم دیاریە، مرۆڤایەتی بە گشتی و سیاسی و سەرمایەدارەکان دەخاتە ژێر بەر پرسیارێتی گەورەوە.
له نوێترین زانیاریدا، دەربارەی ئەم دیاردەیە، ڕێخراوی خۆراکی جیهانی خستوێتیە ڕوو،
لە ڕۆژێکدا، زیاتر لە 35هەزار منداڵ لە برسا دەمرن،
لە شەوێکدا، زیاد لە یەک ملیار مرۆڤ،بە برسێتی سەر دەنێنەوە،
لە هەمانکاتدا، سەرمایەی 3 لە دەوڵەمەندەکانی جیهان، سەرمایەکانیان زیاترە، لە داهاتی 48 دەوڵەتی هەژار نشین.
نۆ دەوڵەتی پێشکەوتووی جیهان، خەرجی هاوڵاتیانیان، بۆ سەگ و پشیلەکانیان، بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ، یەکسانە بەو پارەییەی کە نەتەوە یەگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەی دیاردەی هەژاری تەرخانی کردووە..

هەر چەندە پلانی نەتەوە یەگرتووەکان ئەوە بووە، تا کۆتای ساڵی 2030، کۆتای بەم دیاردەیە بهێنن و ڕیشە کێشی بکەن، بەڵام زانیاری و ئاماژەکان پێمان دەڵێن کە، ئەم دەیەیی کۆتای مێژوو خراپترین، ساڵەکانی مێژوو بووە، بۆ تەشەنەکردنی ئەم دیاردەیە..

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×