ئایا بەسەرکەوتنی جەهەپەو کەوتنی ئاکپارتی پڕسی کورد چارەسەر دەبێت؟

د. نەوزاد هێتوتی
  2019-07-05     1066
 لەکوردستان زۆر کەس بە گەشبینییەوە دروانە شکستی ئەردۆغان و پارتەکەی و سەرکەوتنی ئیمام ئوغلو لە شارەوانی ئێستانبول، بە تایبەت پارتی هادەپ. ئەوەی جێگەی سەرنجە، هۆکارەی ئەم گەشبینێە زیاتر توڵەکردنەوەیە لە ئەردۆغان و ئاک پارتی، نەک هەبوونی خۆێندنەوەیەکی وردو گشتکیر بۆ هاوکێشە سیاسییەکانی تورکیاو ئەگەرەکانی چارەسەکردنی کردنی پڕسی کورد لەو ولاتەدا.    

راستە ئەردوگان و پارتەکەی توشی هەلەیەکی سیاسی گەورە بوون هەمبەر کورد، بە تایبەت دوای تێکچوونی ئاگربەست و پرۆسەی چارەسەی لە تورکیا و دواتریش روودانی کودەتای سەربازی لە سالی ٢٠١٦.  تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردوغان لە رێگەی بەستنی هاۆپەیمانی لە گەل پارتی رەگەز پەرست مەهەپە، دژایەتی کردنی کوردیان بە گشتی کردە سەنتەری بە هێز کردنی پێگەی جەماوەرییان لەسەر ئاستی ناوخۆی تورکیا. هەر بۆیەش لەسەر ئاستی ناوخۆ بەشێوەیەکی زۆر تووند دژی کورد وەستانەوە. زۆربەی سەرکردە سیاسییەکان و سەرۆک شارەوانییەکانی هادەپ خرانە زیندانەوە. هەروەها لە رێگەی پرۆسەی سەربازییەوە زۆربەی  ناوچەکانی کوردستانی باکور وێران کران. لە هەمان کاتێشدا لەسەر ئاستی دەرەکی هێرشیان کردوە سەر عەفرین و دژی رێفراندومی کوردستان وەستانەوە. 

بەلام هەموو ئەمانە نابێت وابکات، کوردانی باکور یان هادەپ، تەنیا لە ڕوانگەی تولە کردنەوە سیاسەت بکەن و پاڵپشتی لە جەهەپە وهاۆپەیمانەکانی بکەن. بەڵکو دەبێت  هادەپ وسەرکردەکانی دیکەی کورد لە باکور بەشێوەیەک سیاسەت بکەن، دڵنیا بن ئەم هەڵوێستە لە بەرژەوەندی کورد دەبێت چ لەسەر ئاستی تورکیا و چ لەسەر ئاستی  پارچەکانی دێکەی کوردستان. واتە کاتێک تو سیاسەت دەکەیت دەبێت بەردەوام چاوت لە بەرژەوەندییەکانت بێت. ئەوە بەرژەوەندییە دیاری دەکات تو چوون سیاسەت بکەیت و چوون مامەلە لە گەل هاوکێشەکان بکەیت. سیاسەت کردن تولە کردنەوە نییە، بەقەدەر ئەوەی گەمەیەکی زانستییە بۆ بە هێزکردنی پێگەکەت و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەت.  

کەواتە دەبێت بپڕسین قازانجی هادەپە یان گەلی کورد بە گشتی لەسەر ئاستی تورکیا وپارچەکانی دێکەی کوردستان بە سەرکەوتنی ئێمام ئوغلو چێیە؟ بەواتایەکی دێکە سەرکەوتنی بەرەی جەهەپە و هاۆپەیەیمانەکانی چ خزمەتێک بە پڕسی کورد دەکات؟ ئایا جەهەپە و هاۆپەیمانەکانی بەلێنیان داوە پاڵپشتی لە پڕسی کورد بکەن؟ ئایا هیچ رێکەوتنێکی  نهێنی یان ئاشکرا لە نێوان هادەپ و جەهەپە هەیە کە بەو پاڵپشتی کردنە ، ئەوانیش هەڵوێستی خۆیان هەمبەر پڕسی کودر دەگورن؟ ئایا هیچ گرنتییەک هەیە ئەگەر ئەم سەرکەوتنەی جەهەپە بەردەوام بێت و لە هەڵبژارتنە گشتییەکان دەربچێت پڕسی کورد چارەسەر دەکات یان ڕوانگەیەکی باشتری دەبێت  و هەنگاو باشتری دەهاوێژێت بۆ چارەسەری پڕسی کورد؟ ئایا هادەپ دەتوانێت بە هۆی ئەم پاڵپشتییەوە ، لەبارمبەردا  شتێکی دەست  کەوێت؟ 

ئایا بەرپرسانی هادەپ دڵنیان لەوەی ئەگەر جەهەپە وهاۆپەیمانەکانی گەیشتنە دەسەلات، لە ئاکپارتی خراپتر رەفتار لە گەل پڕسی کورد ناکەن؟ ئایا دەکرێت باوەری بەوە بکەین پارتێك کە دامەزرینەرەکەی ئەتاتورک بێت دەتوانێت سیاسەتێ خۆی هەمبەر کورد بگورێت، نەک بەشێوەیەکی تاکتێکی و بە کارهینانی کورد، بەڵکو بەشێوەیەکی واقعی و ستراتیژی؟ ئەگەر وایە بۆچی تاکو ئێستاش جەهەپە هیچ بەڕنامە وپلانێکی رانەگەیاندوە بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا؟

هەر چەندە لە سەر ئاستی ناوخۆی تورکیا و تەنانەت دەروەی تورکیا باسی ئەوە دەکرێت سەرکەوتنی بەرەی جەهەپە وهاپەیمانەکانی سەرکەوتنی پرۆسەی دیموکراسییەتە و بەو سەرکەوتنەش تورکیا لە سیستمی تاکرەوەی حزبی دەرباز دەبێت. بەلام  من لەگەل ئەو بوچونەمدا نیم وپیم وانییە بە سەرکەوتنی بەرەی دژە ئاکپارتی پرۆسەی دیموکراسی بەرەو پێش بچێت و تورکیاش دەبێتە شامی شەرێف. تورکیا هیشتا ڕیگەیەکی دۆر ودرێژی ماوە بۆ ئەوەی دیموکراسییەت لەو ولاتەدا بەرقەرارە بێت.

راستە خۆدی دیموکراسییەت پرۆسەیەکی گرنگە بۆ چارەسەکردنی بەشێکی زۆری کیشە وگرفتەکان. بەلام پڕسیاری گرنگ لێردایە تا چەند ئەو هێزەی لە رێگەی دیموکراسییەوە دیتە سەر دەسەلات  باوەری بەو پرۆسەیە هەیە؟ تاچەند بە شێوەیەکی دیموکراسییانە مامەلە لە گەل لایەنەکانی دیکە دەکات؟ چونکە  پرۆسەی دیموکراستی تەنیا ئالوگوری دەسەلات نییە. بەڵکو دیموکراسییەت پەیوەندی بەوە هەیە  تا چەند رێز لە ماڤی کلتوری، سیاسی ومەدەنی  پێکهاتە و گروپە جیاوازەکانی دەگیرێت. تا چەند ئەوەی دەبێتە  دەسەلاتدار باوەری بە یەکسانی و وەکهەڤی  نێوان نەتەوە و گەلاندا هەیە وئامادەیە کێشەکان بە ئاشتی و دیالوک چارەسەر بکەت. 
هەر بۆیەش، کیشەی کورد لە تورکیا پەیوەندییەکی زۆری بەو هاوکێشەوە نییە کە  کی دەبێتە ئوپوزسیون و کی دەبێتە دەسەلاتدار. یان خود کی زۆرینە دەبێت وکی کەمینە دەبێت. بەڵکو گرنگ ئەوەیە تا چەند ئەو پارتەی دەنگی زۆرینە بەدەست دهینیت یان دەسەلاتدارە ئامادەیە هەنگاوی پراکتێکی بهاوێژیت بۆ چارەسەری پڕسی کورد و گەلانی دێکەی ناو چواچێوەی تورکیا. تا چەند ئەو پارتە دەتوانێت دەرگایەکی نۆی بکاتەوە بە روی پڕسی کورد، نەک تەنیا  لە سەر ئاستی  تورکیا، بەڵکو لەسەر ئاستی پارچەکانی دێکەی کوردستان. تاچەند رووی نەتەوەی، کۆمەلایەتی، کلتوری و سیاسی پرۆژەی هەیە یان ئامادەیە پرۆژە پێشکەش بکات بۆ چارەسەری پڕسی کورد.

بۆیە دەبێت لایەنە کوردییەکان ئەو راستییە بزانن کە بەرەی جەهەپە  وهاۆپەیمانەکانی، ئەو هیزە نین  کە بەو ئاسانییە باوەرییان پێ بکرێت. من نالێم ناکرێت هاۆپەیمانییان لە گەل بکرێت. بەڵکو دەبێت کورد بۆ هەر جورە هاۆپەیمانەتییەک لە گەل جەهەپە، کومەلێک مەرج و داواکارییان هەبێت. دەبێت پێش وەختە دواییان لێبکریت پرۆژەکەییان  سەبارەت بە پڕسی کورد بۆ رای گشتی  بەلاو بکەنەوە یان خود ئاشکرا بکەن چوون وبە چ شێوەیەک ئامادەن پڕسی کورد چارەسەر بکەن. ئەگەر هێزێک لە کاتی لاوازی و بێدەسەلاتیدا شتێکی پێنەبیت یان بیانووی ئەوە بێت بە هۆی رای گشتی  ناتوانێت بە ئاشکرا باسی بکەت. ئەو کات  کە گەیشتە دەسەلاتیش لە ترسی رای گشتی و دانەبەزینی دەنگی دژایەتی پڕسی کورد دەکات و چارەسەرێکی  ئەوتوی  پێنابیت.   

 ئەوەی من تاکو ئێستاش تێبینی دەکەم جەهەپە و هاۆپەیمانەکانی هیچ پرۆژەیەکی پراکتیکیان بۆ پڕسی کورد پێی نییە و پێناچێت لە چوارچوە تەقلیدییەکەش دەربچن. تەنانەت لە هەندێک رووەوە سیاسەتییان هەمبەر کورد لەوانەیە زۆر خراپتر بێت لەوەی ئێستا هەیە. لە سەر ئاستی ناوخۆی تورکیا لەوانەیە ئازادییەکان زۆر بەرتەسکتر ببن لەوەی هەیە. ئەگەر بەرەی جەهەپە وهاۆپەیمانەکانی بگەنە دەسەلات لەسەر ئاستی سووریا و عیراقیش زیاتر بەو ئاراستەیە هەنگاو دەنن کە لە گەل دیمەشق و بەغدا رێکەوتن بکەن  سەر حسابی کورد.

بەشێویەکی گشتی، سەرەرای ناکوکییەکانی لە ئاکپارتی، بەلام دەبێت هەموو بژاردەکان کراوە بن لە بەردەم هێزە سیاسییەکانی کورد لە باکور. دەبێت بەو شێوەیە سیاسەت بکات کە لە بەرژەوەندی پڕسی کوردایە. زۆر گرنگە هەم لە گەل ئاکپارتی وهەم لەگەل لایەنەکانی تر گفتگو بگات. هەر لایەنێک ئامادە بیت هەنگاو بۆ چارەسەری پڕسی کورد بهاویژێت بەشێوەیەکی پراکتیکی دەبێت پاڵپشتی بکات. تەنانەت هادەپ دەبێت هەۆل بدات ئەو شکستەی ئاکپارتی بە دەرفەت بزانیت  بۆ سازشپێکردنی . بەلام ئەگەر هیچ لایەنێک ئامادە نەبێت یان پرۆژەیەکی گشتگیری نەبێت بۆ چارەسەری پڕسی کورد، نابیت هادەپ ببیتە بەشێک لە ململانییەک کە تەنیا وەک کارتی فشارو ئەمرزا بەکار دینن و باشترە سیاسەتی بێلایەنی پراکتیزە بکەت. 

زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×