گوشارەکانی ترەمپ بۆ سەر ئێران؛ گۆرێنی ڕژێم یان رەفتار؟

د. نەوزاد هێتوتی
  2019-04-25     1186
دوای هاتنی ئیدارەی  ترەمپ بۆ سەر دەسەلات، سیاسەتی ئەمریکا لەسەر ئاستی دەرەکی تا رادەیەکی زۆر گۆرانکاری بەسەردا هاتووە، بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە مەلەفی ئێرانەوە هەیە. لە سەردەمی ئیدارەی ئوباما پڕسەکان زیاتر تایبەت بوون بە جەخت کردن لەسەر  ئامراز و ومیکانێزمە  سیاسی، دیپڵوماسی و دانوستاندنی راستەخۆی لەگەل ئێران، بۆ  کوتایێهێنان بە ناکۆکییە  درێژیخایەنەکانی لە گەل ئەو ولاتە.  بۆ ئەم مەبەستەش  ئیدارەی ئوباما چەندین هەنگاوی گەورە و گرنگی هاویشت، لەوانە  واژۆکردنی ڕیکەوتنامەی  تایبەت بە  سنووردارکردنی کارو چالاکییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران  لە سالی ٢٠١٥ ، هەروەها لابردنی گەماروی ئابووری و پێدانی  رۆلی سیاسی بە ئێران  لە هاوکێشە سیاسییەکانی ناۆچەکەدا. دیارە مەبەستی ئیداری ئۆباما لە هەموو ئەو گۆرانکارییانەش ئەوە بووە کە ئێران ببیتە بەشێک لە چارەسەری کێشەکانی ناوچەکە و سیاسەتێکی هاۆسەنگ و میانرەو پەیرەو بکات. 

بەلام، ئێران بە سود وەرگرتن لەو نەرمبوونەی هەڵوێستی ئەمریکا و هەڵگرتنی گەماروییە ئابورییەکان، بە پێچەوانەی چاوەروانییەکان، هەۆلی دا هەژموونی  خۆی  بەسەر دەۆڵەتانی ناۆچەکەدا بسەپێنێت. تێکچونی  رەوشی ئاسایشی ناوچەکە لە دوای بەهاری عەرەبی، سەڕهەڵدانی داعش و توندبوونی ناکوکییە تایفییەکان، دەرفەتێکی زێرینی بۆ ئێران رەخساند  بۆ  ئەوەی لە ماوەیەکی کورتخایەندا ببیتە دەسەلاتێکی هەژموونگەرا لە عیراق، سوریا، یەمەن ، لوبنان. لەهەمان کاتیشدا کار بکات بۆ دروستکردنی خەونی لە مێژینەکەی کە بریتییە لە  هیلالی شیعی . ئەم بەهێز بوون و فراوانخوازیەی ئێران  لە سەر ئاستی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست،  زەنگێکی مەترسیدار بووە بۆ ئەمریکا و هاۆپەیمانەکانی، وەک  ئیسرائیل ، سعودیە ، میسر و دەولەتانی تر، و زۆربەی  رەخنەکانیش  ئاراستەی ئیدارەی ئوباما دەکران، بەوەی کە سیاسەتەکەی بۆتەی هۆی ئەوەی ئێران دەست بەسەر چەندین پایتەختی  ولاتانی عەرەبیدا بگرێت.

هاۆکات لەگەل هاتنی  ترەمپ بۆ سەر دەسەلات، هاوکێشەکان بە تەواوەتی پێچەوانە بونەتەووە و ئیدارەی نوێ سیاسەتێکی زۆر توندی هەمبەر ئێران گرتووەتەبەر. ترەمپ لە یەکەم هەنگاودا  لە  شوباتی ٢٠١٧ ئێرانی خستە لیستی چاودێرکردنەوە.  بە هەمان ئاراستە، ترەمپ  رخنەی زۆر توندی ئاراستەی ئیدارەی ئوباما کرد، سەبارەت بە رێکەوتنی بەرنامەی ئەتومی لەگەل  ئێران، و بە ڕیکەوتنێکی زۆر خراپی لە مێژوی ئەمریکادا وەسفکرد و داوای چاوخشاندنەوەی بە پەلەی بەندەکانی ئەو ریکەوتنامەیەی کرد. ترەمپ لە  ٨ ئایاری ٢٠١٨  بەشێوەیەکی تاکلایەنە لە ریکەوتنامەکە کێشایەوە  و  لە ٧ئابی ٢٠١٨ قوناغی یەکەم، و لە ٥ نوڤەمبەری ٢٠١٨ قوناغی دووەمی سزاکانی ئابووری بەسەر ئێراندا سەپاندت.  هەروەها لە ٨   نیسانی ٢٠١٩ ئەمریکا سۆپای پاسدارانی خستە لێستی تیروروە . لەلایەکی تریشەوە،  ئەمریکا بریاری داووە کە لەسەرەتای مانگی ئایاری ٢٠١٩ کوتایی بە مولەتی ئەو ٨ دەۆڵەتە بهینێت کە بوماوەییەکی سنوردار وکاتی  ڕیگەیان پێدرا بوو نەوت و گاز لە ئێران بگرن و لەم ڕێگەیەشەووە، ترەمپ بەمەستیەتی رێژەی هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە خالی سفر نزیک بکاتەوە.

لێرەدا پڕسیارگەلێک لە سەر ئاستی ناوەندە سیاسی و ئەکەدیمییەکان دەورۆژیندرێن، سەبارەت بەوەی، ئایا ترەمپ چی لە ئێران دەویت؟ ئایا ترەمپ  دەیەوێت ئێران سیاسەت و رەفتاری خۆی بگۆرێت لە ناوچەکەدا کە بە هەرەشەی دەزانێت بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆی و هاۆپەیمانەکانی یان ترەمپ بەراستی مەبەستیەتی سیستمی سیاسی لە ئێران بگوریت؟ ئایا مەبەستی سەرەکی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەم هەموو گوشارانە ئەوەیە کە هەمان سێناریوی کوریای باکور دوبارە  بکاتەوە ؟ یاخود تا چ رادەیەک  لە سیاسەتی دەرەوەی  ئیدارەی ترەمپ دا، شتێک هەیە بەناوی گۆرینی ڕژێم Regime Change  وەک ئەوەی لە سەردەمی بۆش هەبوو ؟ ئەگەر بەرنامەیەک هەبێت بۆ روخاندنی ڕژیمی ئێران، ئایا  ئەمریکا  لە رێگای ناوخۆی و خەڵکی ئێرانەوە  ئەو کارە دەکات،  یان گۆرانەکە لە دەرەوە ئاراستە دەکریت و لە ریگای هێزی سەربازییەوە دەبێت؟ 

لە راستیدا هەڵوێستی توندی ئیدارەی ترەمپ هەمبەر ئێران، لە بنەرەتدا، بۆ گۆرینی رەفتارو سیاسەتەکانی ئێرانە لە ناۆچەکەدا، نەک گۆرین یان روخاندنی  سیستمی سیاسی. بەتایبەتیش بەرپرسانی ئەمریکا زۆر بە  راشکاوانە ئاماژە بەوە دەکەن کە هیچ مەبەست و پلانێکی نهێنیان  نییە، بۆ ئەوەی لە رێگای هێزی سەبارزییەوە ڕژێمی ئێستا ئێران برۆخێنن ، بەڵکو ئامانجی سەرەکی ئەمریکا ئەوەیە کە دەسەلاتدارانی ئێران لەسەر ئاستی ناوخۆیی ودەرەکی سیاسەتێکی نوی پراکتیزە بکات و پێداچونەوە بە سیاسەتی ئێستای خۆیدا بکات. جۆن بولتون ڕاویژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا ، لە لێدوانێک دا بۆ  فوکس نیوز، ئاماژەی بەوە دەکات  کە ئامانجی سەرەکی  ئێمە گۆرینی رەفتار  وسیاسەتی ئێرانە، نەک گورینی سیستمی سیاسی. هەروەها لە ٢٢ نێسانی ٢٠١٩ کوشکی سپی لە ڕێگەی ڕاگەییندراوەکەوە وێرای خەجت کردن لەسەر گوشار خستنە سەر ئێران وهەۆڵدان بۆ گوشەگیر کردنی، ئاماژەی بەوەی کرد مەبەست لەو هەۆڵانە بۆ گورێنی رەفتار وسیاسەتەکانی ئێرانە لەناوچەکەدا.

 ئەمەش بەو مانایە دەیت کە  ترەمپ هیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ ئەوەی ئەزمونی بۆشی کور دووبارە بکاتەوە. بە تایبەتیش  ئەزمونەکانی دەستێوەردانی سەربازی و گۆرینی رژێمە سیاسییەکان لە  عیراق، ئەفغانستان و لیبیا، نەک هەر خزمەتی بە سەقامگیری و بەرژەوندەییەکانی ئەمریکا نەکردوە، بەڵکو  بوتە  فاکتەریکی سەرەکی  سەرهەڵدانی تێرور و گروپە ئیسلامییە توندرەوەکان  و گۆرینی هاوکێشە سیاسییەکان لە بەرژەوندی نەیارەکانی ئەمریکا.  لەم ڕوانگەیەوە ترەمپ لە چەندین بۆنەدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمریکا زیاتر لە ٧ ترلیون دولاری لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا  خەرجکردوە ، بەبێ ئەوەی هیچ قازانجێکی ئەوتۆ بکات.  بۆیە ئەمریکا دەبێت بیر لە بارۆدۆخی ناوخۆی  خۆی بکات و واز لە سیاسەتی بونیاتنانەوەی دەولەتانی تر بهینیت،  ئەمەش وەک ئاماژەیەک کە ئیدارەی نوی چیتر هەۆلی رۆخاندنی رژیمەکانی ناوچەکە نادات.

لێرەدا مەبەستی سەرەکیش لە گۆرێنی سیاسەت و رەفتارەکانی ئێران ئەوەیە دەبێت ئێران  ئەو ١٢ داواکاریەی کە ئەمریکا هەیەتی  جیبەجی بکات، کە بەشێک لەوانە بریتین لە وازهێنان  بە شێوەیەکی کوتایی لە بەرنامەی ئەتۆمی کە رەهەندیکی سەربازی هەیە، دەست هەڵگرتن لە بەرەوپێشبردن و تاقێکرنەوەی موشەکی  بالێستی. لەسەر ئاستی دەرەوەش ئێران دەبێت دەست هەڵگریت لە سیاسەتی پاڵپشتی کردنی گروپە توندرەوەکانی وەک حزبۆللا، حەماس، و حوسییەکان، کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا، دەست تیوەرنەدان لە کارۆباری ناوخۆی عیراق و هەڵوەشاندنی مێلێشیا شیعەکان، ریزگرتن لە سەروەری خاکی عێراق. هەروەها وازهینان لە سیاسەتی دوژمنکارانە  هەمبەر دۆستەکانی ئەمریکا وەک ئیسرائیل وسعۆدیە و میسر وهەموو ئەو هۆکارانەی  بۆنەتە هۆی دروستبونی شەری تایفی و ناسەقامگیری  لە  عیراق، سوریا یەمەن، لوبنان و تەواوی ناوچەکەدا.

لە کۆتادا پرسیارێکی تری گرنگ ئەوەیە، ئایا ئەگەر ئێران نەچووە ژێرباری ئەو داواکاریانەی ئەمریکادا چی روودەدات؟ ئەوکات بێگومان گوشارەکانی ئەمریکا لە رووی ئابوورییەوە زۆر توندتر دەبن، تەنانەت بە دوور نابێنریت ئەمریکا  دەست بۆ چەند بژاردەی دیکە ببات، لەوانە  وەشاندنی گورزی سەرباری سنوردار بۆ لەناۆبردنی  بنکە ئەتۆمیەکانی  ئێران، و دروست کردنی هاۆپیمانییەتیکی هەرێمی دژی ئێران، وپاڵپشتی کردنی گروپەکانی ئوپوزیسیون بۆ ئەوەی دژی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا بەکاریانبهێنێت. لە کۆتای بژاردەکاندا لەوانەیە ئەمریکا هەۆلی گۆرینی رژیمی ئێران بدات لە ریگەی فاکتەرە ناوخۆییەکانەوە وەک هاندانی خەڵک وخۆپشاندانی جەماوەری گەورە. واتە  بە هەمان ئەو شێوەی کە رژیمی ئیسلامی  ئێران جلەوی دەسەلاتی گرتە دەست. 

⃰ پسپۆری: سیاسەتی دەروەی ئەمریکا هەمبەر روژهەلاتی ناوەراست وپرسی کورد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×