توانجه‌كانی تره‌مپ له‌ژنان
صلاح سالار
2019-12-25   890
1
نانسی پیلۆسی:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكایه،
هاوكات ئه‌ندامه له حزبی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا.
تره‌مپ ده‌ڵێت: شێتۆكه‌یه، كینه‌له‌دڵه، ناپاكییش ده‌كات.
2
كارلی فیۆرینا:
بۆخۆی ئه‌ندامه له حزبی كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا.
ڕكابه‌ری تره‌مپ بوو بۆ كاندیدی كۆماریخوازه‌كان.
تره‌مپ ده‌ڵێت: كێ هه‌یه ده‌نگ به‌و چڕوچاوه بدات؟
3
هیلاری كلینتۆن:
ڕكابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی تره‌مپ له هه‌ڵبژاردن.
تره‌مپ ده‌ڵێت: ئه‌م ئافره‌ته ڕواڵه‌تی نه‌گونجاوه،
هه‌روه‌ها توانای به‌رگه‌گرتنی هیچیشی نییه.
4
میگین كیلی:
ڕۆژنامه‌نووس و پارێزه‌رێكی دیاری ئه‌مریكایه.
هه‌روه‌ها به‌رگریكارێكه له مافه‌كانی مرۆڤ.
تره‌مپ ده‌ڵێت: خوێن له چاو و باڵای ده‌چۆڕێت.
5
ئه‌لیزابێس وارین:
سیناتۆر و ئه‌ندامی حزبی دیموكراتیخوازه‌كانه.
تره‌مپ ده‌ڵێت: زماندرێژه، هه‌روه‌ها زۆر نابووته،
بێبه‌رهه‌مترین سیناتۆری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانه.
6
ئی. جین. كارۆل:
ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری داستان و چیرۆكه.
تره‌مپی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی له‌گه‌ڵی ڕایبواردووه،
تره‌مپ زۆر تووڕه‌بوو وتی: له‌و ژنانه نییه دڵم بیگرێ.
7
ئۆمارۆزا نیومان:
پێشتر یه‌كێك بوو له یاریده‌ده‌رانی دۆناڵد تره‌مپ،
دواتر نێوانیان ئاڵۆزبوو چونكه ڕه‌خنه‌ی گرتبوو.
تره‌مپ ده‌ڵێت: شێته، ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیشی نزمه.
8
ڕۆزی ئۆدۆنێڵ:
ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكایه و لایه‌نگری ڕه‌گه‌زبازه‌كانه،
تره‌مپ ده‌ڵێت: نابووته، نازانم چۆن دێته سه‌ر شاشه،
به‌و ده‌موچاوه هه‌ڵاوساوه دزێوه‌یه‌وه؟
9
ئیڤانكا تره‌مپ:
ئه‌مه كچه شۆخ و نازاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مه‌په.
تره‌مپ سه‌رسامه به‌جوانییه‌كه‌ی و ده‌ڵێت:
ئه‌گه‌ر كچم نه‌بوایه ژوانێكم له‌گه‌ڵ داده‌نا.
10
هه‌روه‌ها به‌رانبه‌ر چه‌ند ژنه په‌رله‌مانتارێكی ئه‌مریكا،
كه نه‌ژادیان بۆ ئه‌فه‌ریقی و عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌ڵێت:
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه داڕوخاو و پڕتاوانكارییه‌كانتان.