پاییزی سه‌رانی عه‌ره‌ب

صلاح سالار
  2019-12-03     344
1
ئه‌گه‌ر ساڵی 2011 به‌هاری گه‌لانی عه‌ره‌بیی بووبێت،
ئه‌وا ساڵی 2019 ده‌بێته‌ پاییزی سه‌رانی عه‌ره‌بی‌.
چونكه‌ زۆرێكیان مردن، یاخود له‌ده‌سه‌ڵات لابران.

2
كۆماری تونس، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی ساڵی 2019دا،
دوو سه‌رۆكی كۆن‌و نوێی گیانیان له‌ده‌ستدا.
دانه‌یه‌كیان به‌ئاواره‌یی و ئه‌ویتر له‌‌ناوخۆی وڵات،
به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ مه‌رگ یه‌خه‌ی گرتن.

3
محه‌مه‌د باجی قائید سبسی سه‌رۆككۆماری تونس،
له‌ته‌مموزی 2019 له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.
زه‌ینه‌لعابدین بن عه‌لی سه‌رۆكی هه‌ڵاتوی تونس،
له‌ ئه‌یلوولی 2019 له‌سعوودیه‌ كۆچی دوایی كرد.

4
محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆككۆماری پێشوی میسر،
كه‌ به‌كوده‌تا له‌ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ دوورخرایه‌وه‌ بۆ زیندان،
له‌حو‌زه‌یرانی 2019 له‌ناو دادگادا كۆچی دوایی كرد.

5
عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ی سه‌رۆككۆماری جه‌زائیر،
له‌ 1999 تا 2019 سه‌رۆككۆماری جه‌زائیر بو،
له‌پاش 20 ساڵ، ده‌یویست خۆی كاندید بكاته‌وه‌،
له‌ 2019 به‌ فشاری جه‌ماوه‌ر دورخرایه‌وه‌.

6
عومه‌ر حه‌سن به‌شیر، سه‌رۆككۆماری سودان،
ساڵانی 1989 تا 2019 سه‌رۆكۆماری سودان بو،
له‌نیسانی 2019، پاش 30 ساڵ حوكمڕانی،
به‌كوده‌تا له‌ده‌سه‌ڵات دورخرایه‌وه‌.

7
سه‌عد حه‌ریری دووجار بووه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان،
له‌تشرینی یه‌كه‌می 2019، به‌هۆی ململانێی زۆره‌وه‌،
دوای نزیكه‌ی 6 ساڵ ناچاركرا، ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه‌.

8
جابر موباره‌ك ئه‌لسه‌باح، سه‌رۆكوه‌زیرانی كوه‌یت،
له‌ 2011 تاكو 2019 سه‌رۆكوه‌زیرانی كوه‌یت بوو،
له‌تشرینی دووه‌می 2019، ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌.

9
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق،‌
تشرینی یه‌كه‌می‌ 2018 بو به‌سه‌ركوه‌زیرانی عێراق،
پاش ساڵێك‌و یه‌ك مانگ به‌هۆی خۆپیشاندانی خه‌ڵك،
له‌تشرینی دووه‌می 2019 ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×