یونامی ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی سەر باڵیۆزخانەی بەغدا دەكات
  2023-12-08       190       

نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق ناسراو بە یونامی، ئیدانەی ئەو هێرشە موشەكییە دەكات كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا.

ئاوێنە: نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق لە راگەیەندراوێكداوتویەتی"یونامی ئیدانەی هێرشە موشەکییەکەی ئەم بەیانییەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات. بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان دەبێت هەمو بارەگا دیپلۆماسییەكان بپارێزرێن وەك ئەوەی لەلایەن حكومەتی عێراقیشەوە جەختی لەسەر کراوەتەوە."

هەروەها وتوشیەتی"سەرلەنوێ جەخت لەوە دەكەینەوە كە بۆ ئێمە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق لەپێش هەمو شتێكەوەیەو چەقی سەرجەم كارەكانمانە. عێراق بەرگەی ئەوە ناگرێت رابكێشرێتە نێو شەڕێكی فروانتر، چونكە دەكرێ ئەوە ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر ئەو سەقامگیرییەی كە بەزەحمەت بەدیهاتوەو هەروەها بۆ سەر ئەو دەستكەوتانەش كە تاوەكو ئێستا بەدەستهاتون."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×