چین تێچووی رێوشوێنی وەرگرتنی ڤیزای بۆ هاوڵاتیانی عێراق كەمكردەوە
  2023-12-08       274       

بەشێوەیەكی كاتی باڵیۆزخانەی چین بڕیاریدا بەوەی تێچووی رسوماتی پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی عێراقی كەمبكاتەوە.

 باڵیۆزخانەی چین لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" لەپێناو ئاسانكاریكردن بۆ گەشتیی هاوڵاتییانی بیانی بۆ وڵاتەكەمان، تێچووی پێدانی ڤیزا بۆ هاوڵاتییانی عێراقی لە بەرواری 11 ی كانوونی یەكەم بۆ 31 كانوونی یەكەم كەمدەكەینەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو كەسانەی پێش ئەو بەروارە داوای ڤیزایان پێشكەش كردووە بڕیارەكە نایانگرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×