لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا دوو جار بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆردوومان کرا
  2023-12-08       245       

کەمێک پێش ئێستا بۆ جاری دووەم بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق بۆردوومان کرایەوە، و پێشتر دەزگای ئاسایشی نیشتمانی مووشەکباران کرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم بنکەی سەربازی عەین ئەسەد، کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە لە پارێزگای ئەنبار، بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کراوەتە ئامانج.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆش لە بەغدا هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، هێزە ئەمنییەکانی ڕاسپارد ئەو کەسانەی لە یاسا دەرچوون بدۆزرێنەوە و دەستگیر بکرێن، بەڵام لە کاردانەوەی ئەو هەڵوێستەی سوودانی، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق مووشەک بارانکرا و زیانێکی زۆر بەر بارەگاکە کەوت.

دوێنێ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێنتاگۆن بڵاوی کردووە، لە سەرەتای جەنگی غەزەوە تا ئێستا ٧٨ جار هێرش کراوەتە سەر بنکە و هێزەکانیان لە عێراق و سووریا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×