چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە
  2023-12-08       318       

ئەمشەو دوای چوار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر داوای محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

ئاوێنە: ئەمشەو لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر باڵیۆزخانە و بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕایانگەیاند، سوورین لەسەر پاراستنی ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق.

پاش ئەوەی ئەمڕۆ چوار جار لە ڕێگای مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هێرش کرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەنبار و پاشان هەریەک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز و بارەگای ئاسایشی نیشتمانی لە عێراق و ئەمشەویش بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەناو فڕۆکەخانەی هەولێر کرایە ئامانج، چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر داوای سوودانی کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەی جەخت لەوە کرایەوە، هەموو هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر وڵات سەروەری نیشتمانی کردووەتە ئامانج ڕەتکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، پشتیوانی هەموو ڕێکارەکانی حکومەت دەکەن، بۆ ئاشکرا کردنی ئەو ڕووداوە گوماناوییانەی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا کردووەتە ئامانج.

باسیان لەوەش کردووە، سوورن لەسەر پاراستنی ئاسایشی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق و هەموو هەوڵێک دەدەن، بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی لە یاسا دەرچوون تا سزا بدرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×