به‌فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به‌هێرشه موشه‌كییه‌كانی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاو بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق پێكهێنراو به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی هێرشه‌كانیشیان تێدا ئه‌نجامدرا، ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێن.
ئاوێنه: یەحیا ڕه‌سوڵ عەبدوڵا، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، له‌سه‌ر فه‌رمان‌و ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان محه‌مه‌د شیاع سودانی‌و بۆ زانینی بارودۆخی ئەو هێرشانەی کە لەدژی باڵیۆزخانەی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لەعێراق‌و بارەگای دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ژمارەیەک بینای نیشتەجێبونی نزیکیان ئه‌نجامدران، تیمێکی کاری هاوبەش پێکهێنرا بۆ لێکۆڵینەوە لەبەرپرسانی ئەمنی لەو ناوچەیەی کە هێرشەكانی تێدا ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، لەو چوارچێوەیەدا ئەفسەرو ئەندامانی یەکە ئه‌منییه تایبه‌تییه‌كانی ناوچه‌ی هێرشه‌كان ڕەوانەی لیژنە تایبەتمەندەکانی لێکۆڵینەوە کران بۆ لێپرسینەوە، هه‌روه‌ها بڕیاردرا فەوجی سەرۆکایەتی بگۆڕدرێت‌و له‌جێگای ئه‌وان فەوجێکی فیرقەی تایبەت له‌و شوێنانه جێگیربكرێت.
یەحیا ڕه‌سوڵ عەبدوڵا ده‌سڵێت، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بەردەوامن لەبەدواداچون بۆ ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تاوانکارییە، به‌مه‌به‌ستی دەستگیرکردن‌و دادگایی كردنیان بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ڕێوشوێنە ئەمنییەکان توند دەبن بەرامبەر ئه‌و گروپانه‌ی کە ئەو کردەوە تیرۆریستییەیان ئەنجامداوە، هەروەها هێزە ئەمنییەکان دەسەڵاتی ته‌واویان پێدراوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ ڕوبەڕوی هەر کەس‌و گروپێك ببنەوە كه زیان به‌ئاسایشی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بگه‌یه‌نێت.
بەرەبەیانی دوێنێ هه‌ینی چەند موشەکێک لەنزیکی باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکا لەناوچەی سەوزی بەغدا کەوتنە خوارەوەو لەدوای ئاراستەکردنی مووشەکەکان، زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەدەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمه‌ریکاو ناو باڵیۆزخانەکە چالاککرا.
هه‌ر دوێنێ ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لەرێگەی موشەکەوە هێرشکرایە سەر بارەگای دەزگاکەیان و زیانی ماددی بە ئۆتۆمبێل و باڵەخانەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتووە. وتیشی، ئەو هێرشە لەلایەن گروپە لەیاسا دەرچووەکان ئەنجامدراوە.
له‌ماوه‌ی رابردودا به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق رایگه‌یاندبو، به‌ئامانجگرتنی ئه‌مه‌ریكا له‌عێراق و سوریا بۆ پشتگیرییه‌كانی واشنتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیسرائیل له‌هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.