بانگەشەى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەگیرێت
  2023-12-09       483       

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، لەکاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی رۆژی هەینی هەفتەی داهاتوەوە بانگەشەکردن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەگیرێت.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی هەینی 15ی کانونی یەکەم لەکاتژمێر 6ی سەرلەبەیانییه‌وه‌ بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی‌ عێراق ڕاده‌گیرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە رۆژی 18ی کانوی یەکەم کە دەکاتە رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان لەکاتژمێر 7ی سەرلەبەیانییەوە دەکرێنەوەو کاتژمێر 6ی دوای نیوەڕۆ دادەخرێن.

ئەوەشی خستەرو، لەکاتی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەناوخۆی وڵاتدا، هیچ دەنگدانێک لەدەرەوەی وڵات ئەنجام نادرێت.

بڕیاره‌ ڕۆژی‌ 18ی‌ 12ی‌ 2023 پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لەپارێزگاكانی‌ هەرێمی‌ كوردستان، به‌ڕێوه‌بچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×