جەمال کۆچەر: زۆری خواست لەسەر دۆلار هۆکاری بەرزی نرخەکەیەتی
  2023-12-10       188       

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وێڕای گەیشتنی چەند کاروانێکی دۆلار بۆ بانکەکانی عێراق، بەڵام دۆلار لە بەهای هاوتەریبی خۆیدا ماوەتەوە و جێگیر نەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد “زۆری خواستی هاووڵاتییان رێگرە لە جێگیربوونی نرخی دۆلار.”

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیا عەرەبیەکانی ڕاگەیاند، وێڕای  ئەوەی چەند کاروانێکی ملیۆن دۆلاری کاش لە ئەمریکاوە بۆ بانکەکانی عێراق گوازرایەوە، بەڵام تا ئێستا بەهای دۆلار جێگیر نەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆری خواستی هاووڵاتییان بۆ دۆلار وایکردووە لەو نرخە بەرزەیدا بمێنێتەوە.

جەمال کۆچەر، باسی لەوەکرد، بانکی ناوەندی چەندین ڕێکاری جددی گرتووەتەبەر و هەوڵدەدرێت ناجێگیری بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا لە ئایندەیەکی نزیکدا چارەسەربکرێت.

هاوردەکردنی دۆلاری کاش لەلایەن عێراقەوە لە کاتێکدایە کە ساڵانە ۱٠ ملیار دۆلاری بۆ دەنێردرێت بۆئەوەی خواست و پێویستی ناوخۆ پڕبکاتەوە کە بەشێوەی کاش و حەواڵە دەیفرۆشێتەوە بە هاووڵاتییان و بازرگانان.

ماوەی زیاتر لە هەشت مانگە نرخی دۆلار سەقامگیری بەخۆیەوە نەدیوە و بانکی ناوەندیش لەپێناو سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر لە هەشت ڕێکاری گرتووەتەبەر.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×